ده‌نگدان به‌پڕۆژه‌ یاسایه‌ک له‌گه‌ڵ به‌ڵێنێک له‌کاتى ده‌نگداندا دوو شتى زۆر جیاوازن

شادى نه‌وزاد په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: هاوڵاتى

ئهندامێکى سهربهخۆى پهرلهمانى کوردستان دهڵێت بۆیه دهنگى داوه بهپڕۆژه یاساى چاکسازى کهڕۆژێک زووتر دهستدهکرێت بهڕووبهڕووبوونهوهى گهندهڵى لهکۆتاییدا قازانج دهکهین.

شادى نهوزاد، کهپێشتر ئهندامى فراکسیۆنى نهوهى نوێ بووهو لهلایهن جوڵانەوەکهوه دوورخراوهتهوهو خۆیشى دهڵێت پێشتر لهفراکسیۆنهکهیدا نهماوه، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژه بهوهدهدات یهکلانهبۆتهوه بۆ ئهوهى موچهى خانهنشینى وهردهگرێت یاخود نا.

ههروهها دهشڵێت:» دهنگدان  بهبڕگهیهک یا پڕۆژه یاسایهک لهگهڵ بهڵێنێک لهکاتى دهنگداندا دوو شتى زۆر جیاوازن».

هاوڵاتى: بۆچى دهنگتاندا بهپڕۆژهى چاکسازى لهکاتێکدا فراکسیۆنه ئۆپۆزسیۆنهکان بهکۆى گشتى دهنگیان پێنهداو بۆخۆت پێشتر لهناو فراکسیۆنى نهوهى نوێدا بوویت که لایهنێکى ئۆپۆزسیۆنه؟

شادى نهوزاد: لهبهرئهوهى بڕوام بهوه ههیه رۆژێک زووتر دهستدهکرێت بهڕووبهڕووبوونهوهى گهندهڵى بهیاسا، رێگا دورو درێژهکهمان کورت دهبێتهوهو لهکۆتاییدا قازانج دهکهین و ئهگهر ئهمڕۆ یاساکه دهرنهکرایهو سبهینێ دهرکرایه، رێکارهکانى رۆژێک دوادهکهوت و دهمانتوانى رۆژێک درهنگتر دهستبکهین بهچاکسازییهکانى دیکه، کهخۆى لهداهاتى خاڵهسنورییهکان و نهوت و دواى ئهم پڕۆژهیه دێنه پهرلهمان و کارى لهسهردهکهین، واته ئهوه راى منه لهسهر پڕۆژهى چاکسازى.

هاوڵاتى: واته ئاساییه پهرلهمانتارێکى ئۆپۆزسیۆن پێچهوانهى راى فراکسیۆنهکهى بێت؟

شادى نهوزاد: من دوورو نزیک پهیوهندیم بهفراکسیۆنى نهوهى نوێوه نهماوه، واته لهکۆتایى مانگى 4ى ساڵى رابردوو هیچ پهیوهندییهکم پێوهیان نهماوه، ئێستا ئهوان هاتوون بهبهیاننامهیهک دهڵێن منیان دهرکردووه، لهڕاستیدا هیچ قورساییهکى نهماوه، چونکه پێش بهیاننامهکه من داواکاریهکهم گهیاندۆته پهرلهمان و کارى لهسهرکراوهو قبوڵکراوهو نووسراوهکهم لایه، تهنانهت وێنهیهکم لهنووسراوهکهش بڵاوکردۆتهوه، ههموو پهرلهمانتارێکیش دهتوانێت و مافى خۆیهتى کهبیهوێت واز لهفراکسیۆنهکهى بهێنێت بهپێى پهیڕهوى ناوخۆى پهرلهمان.

تائێستا بریارم نه‌داوه‌ موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرم یان نا

هاوڵاتى: بهڵام پهرلهمانتارهکانى نهوهى نوێ دهنگیان پێنهداوه؟

شادى نهوزاد: ههر پهرلهمانتارهو ئازادهکه دهنگ بهپڕۆژه یاساکه دهدات یاخود نا، ئهمه ئازادى رههاى پهرلهمانتاره، دهنگى خۆیهتى و بڕواى خۆیهتى، بۆیه هاوڕێکانم که دهنگیان پێنهداوه، ئهوه بڕواى خۆیانهو منیش قهناعهت و بڕواى خۆم بووه، دهنگم پێداوه، منیش بۆ تائێستا رامنهگهیاندووه که لهو فراکسیۆنه هاتوومەتە دهرهوه، لهسۆنگهى بهرپرسیارێتیم  بهبهرهى ئۆپۆزسیۆن و دروستنهکردنى ئهو ههرا راگهیاندنهى لهسهر ئۆپۆزسیۆن کهئهندامێک لهفراکسیۆنێک جیاببێتهوه رێزێک بۆ ئهوهى ئۆپۆزسیۆن هاودهنگ بێت و پێکهوه کاربکات و زۆریش ههوڵم بۆداوهو ههموو پهرلهمانتارهکانی ناو پهرلهمان ئاگادارن و تهنانهت لهگهڵ ئهندامانى فراکسیۆنهکهى خۆشم که لێیان جیابوومهوه کهکارمان پێکهوهیى بێت، بهڵام کاتێک ئهوان ناتوانن راى خۆیان ههبێت، وهک ئهندامێکى سهربهخۆ کارى پێکهوهیمان ههبێت، چونکه ئهو دووخاڵه جیاوازن و من بچمه فراکسیۆن یان کارکردن لهبهرهى ئۆپۆزسیۆن زۆر جیاوازن.

هاوڵاتى: بهنیازیت بچیته ناو فراکسیۆنێکى ترهوه؟ بهتایبهت باس لهوهدهکرێت بچیته ناو فراکسیۆنى پارتییهوه؟

شادى نهوزاد: ئهو دهنگۆیانه زۆر زۆر دوورن لهڕاستییهوه، ئێمه فێربووین که کهسێک راى تایبهتى خۆى ههبێت و بهههوڵى خۆى کاربکات بیدهینه پاڵ کهسانى ترو حزب و لایهنى تر، خۆى فرۆشتوهو دهستى تێکهڵکردووه.

بۆچى  پێم ناوترێت بووه بهگۆڕان یان یهکێتى، بۆ ئهم ترسه لهوهى ئهندام پهرلهمان ببێته پارتى، دروست بووه لهناو بهره سیاسییهکانى ههرێمى کوردستاندا.

هاوڵاتى: پهیوهندیت لهگهڵ ئهندامانى فراکسیۆنى نهوهى نوێ و کۆى فراکسیۆنهکانى دیکه چۆنه؟

شادى نهوزاد: ههموو پهرلهمانتارهکانى ههموو فراکسیۆنهکان بدوێنه ههموویان شایهتى ئهوه دهدهن  کهپهیوهندیم لهگهڵ ههموویان باشهو تهنیا دوو پهرلهمانتارى نهوهى نوێ قسهم لهگهڵ ناکهن، بهدهر لهوانه پهیوهندیم لهگهڵ ههموویان باشهو دۆستایهتیم لهگهڵ ههموویان ههیه.

هاوڵاتى: گلهیى جووڵانهوهکه لهوهدایه کهدهنگت داوه بهو بڕگهیهى له خانهنشینى  پهرلهمنتارانهوه ههیه، پێشتر که لهناو نهوهى نوێ بوویت نووسراوت ههیه که واژۆت کردووهو ئامادهییت دهربڕیوه خانهنشینبوون رهتبکهیتهوه؟

شادى نهوزاد:  دهنگدان  به بڕگهیهکى پڕۆژه یاسایهک لهگهڵ پێدانى بهڵێنێک لهکاتى دهنگداندا دوو شتى زۆر جیاوازن، کهس نهیوتووه که من موچهى خانهنشینى وهردهگرم یان وهریناگرم، من که دهنگم  بهو بڕگهیه داوه، دهنگم بهوه داوه کهموچهى خانهنشینى پلهباڵاکان لهسهدا 80وه بهێنرێته لهسهدا 50و بهرزترین رێژهى  پلهباڵاکان بهێنرێته لهسهدا پهنجا،  نزمترینى بۆته لهسهدا 15 بۆچى کهس ئهمه نابینێت.

هاوڵاتى: ئامادهیت موچهى خانهنشینى رهتبکهیتهوه؟

شادى نهوزاد: من هیچ پلهیهکى وهزیفیم نهبووهو  خاوهنى شههادهم و کارى سهربهخۆم کردووه، کهس ناتوانێت ئێستا بڕیار بدات.

من لهبرسا نهمردووم کههاتوومهته پهرلهمان و لهبرسیشا نامرم، من لهسهر بهردى رهق خۆم دهژیهنم، ههموو ئهو دهنگۆیانه رهتدهکهمهوه که لهپێناو بهرژهوهندى شهخسى خۆمدا دهنگم دابێت بهیاسایهک، بهڵکو من لهپێناو بهرژهوهندى گشتیدا دهنگم پێداوه.

پێموایه بڕێکى زۆر پاره دهگهڕێنێتهوه بۆ حکومهت، که حکومهت بتوانێت موچه کهمهکان زیادبکات.

پهرلهمانتاران ههشت ملیۆن دینار موچهکهیانه، ئهوانهى وا دهڵێن  ئهگهر راست دهکهن بائێستاش موچهکهیان وهرنهگرن، بتوانن ژمارهیهکى حساب بانکى بۆبکهنهوهو بیبهخشن،  موزایهده بهسهر ئێمهوه نهکهن.

هاوڵاتى: هیچ تێبینییهکت لهسهر پڕۆژهیاساى چاکسازى ههبووه؟

شادى نهوزاد: ههموو ئهوانهى کهدهنگمان پێداوه تێبینیمان لهسهر پڕۆژهیاساکه ههبووه، پهرلهمانتارێک بووم رهئى خۆمم لهسهر خاڵهکان ههبووهو وتوومه، بۆیه دهنگیشم پێداوه پێم وایه باشتره لههیچ، بێگومان تێدهپهڕى ئهگهر دهنگیشم پێنهدایه، بهڵام من خۆم بهرپرسم لهوهى چۆن ههڵسهنگاندن بۆ پڕۆژهیاسایهک دهکهم که دێته بهردهستم، چۆن دهنگى پێدهدهم، ویژدانى خۆم ئاسوده دهکهم، که من دهنگم پێنهدایه، دهبوو به (88) پهرلهمانتارو تێدهپهڕى لهجیاتى (89) پهرلهمانتار.

هاوڵاتى: تاچهند پهیوهندیت لهگهڵ ئهو پهرلهمانتارانهى بهغدا ههیه کهفراکسیۆنى ئایندهیان پێکهێناوهو دوورکهوتوونهتهوه لهنهوهى نوێ؟

شادى نه‌وزاد: ئێمه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى بێهیوابووین له‌م سیستمه‌ سیاسییه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ حزبمان رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ براده‌رین و گفتوگۆى به‌رده‌واممان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ براده‌رانى به‌غداد هه‌میشه‌ گفتوگۆمان هه‌یه‌، به‌ڵام  حزب دانامه‌زرێنین و حزب راناگه‌یه‌نین، چونکه‌ پێمان وایه‌ هه‌رێمى کوردستان له‌ڕووى سیستمى حزبایه‌تییه‌وه‌ شکستى هێناوه‌، ره‌وتى جیهانیش ئێستا رووه‌و ئه‌و ره‌وته‌یه‌ که‌په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ کارى باشترى پێده‌کرێت و ده‌توانێت باشتر له‌سه‌ر بیروڕاى خۆى سووربێت، بڕواته‌ پێشه‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار