په‌رله‌مانتارێکى پارتى: پاکسازى له لیستى موچه‌ى شه‌هیداندا ده‌کرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى شه‌هیدان له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت به‌پێى یاساى چاکسازى پاکسازى و پێداچونه‌وه به لیستى موچه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدندا به ئاماده‌بونى دادوه‌ران ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى به‌ڵێنى به‌رپرسانى کابینه‌ى نۆیه‌مه که دڵنیاییاندا ده‌ستکارى ناکرێت.
سه‌وسه‌ن گه‌ردی، سه‌رۆکى لێژنه‌ى شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید‌و زیندانیانى سیاسى و ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى ره‌سمى پارتى راگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده دڵنیاییى ئه‌وه دراوه به که‌سوکارى سه‌ربڵندى شه‌هیدان و جینۆساید، ئه‌وانه‌ى به‌پێى یاسا سودمه‌ند بون، مافیان پارێزراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاکسازى له لیستى وه‌زاره‌تى شه‌هیداندا ده‌کرێت و ئه‌وانه‌ى به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک سودمه‌ند بون و مافى سودمه‌ندبونیان نییه، لاده‌درێن."
به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم له ئاستى باڵادا دڵنیاییاندا له‌وه‌ى ده‌ستکارى موچه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان ناکرێت، به‌ڵام به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى پاکسازى تێدا ده‌کرێت به ئاماده‌بوونى دادوه‌ران.
سه‌رۆکى لیژنه‌ى شه‌هیدان ده‌شڵێت:"پڕۆسه‌ى پاکسازى له لیستى شه‌ھیداندا ده‌کرێت و ژماره‌یه‌ک دادوه‌ریش به‌شدارى ده‌که‌ن بۆ پێداچونه‌وه‌و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش چاودێریى پاکسازییه‌که‌ى لیستى شه‌ھیدان ده‌که‌ن و ھه‌رکه‌سێک شه‌ھید نه‌بوبێت و ناوى له لیستى شه‌ھیداندا تۆمار کرابێت لاده‌درێت."
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه سێ مانگ جارێک، حکومه‌ت زانیارى ده‌داته په‌رله‌مان له‌باره‌ى به‌ره‌وپێشچونى پڕۆسه‌ى پاکسازییه‌که به‌پێى یاساى چاکسازى، چونکه "ده‌مانه‌وێت ئه‌و خه‌ڵکه‌ى مافى یاسایی‌یان هه‌یه جیابکرێنه‌وه له‌وانه‌ى یاسا نایانگرێته‌وه‌و سودمه‌ندن له داهاتى هه‌رێمى کوردستان."
مانگانه حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆى ئه‌و 881 ملیار دیناره‌ى بۆ موچه‌و مینحه خه‌رجى ده‌کات، بڕى 16 ملیار دینار بۆ موچه‌و مینحه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى خه‌رج ده‌کات.