نێچیرڤان بارزانى و تره‌مپ له‌داڤۆس کۆده‌بنه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانیى داڤۆس له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ى کانونى دووه‌مى 2020 سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یێندراوێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه" نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به بانگهێشتێکى فه‌رمى به‌شدارى له کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانیى داڤۆس ده‌کات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆده‌بێته‌وه".
بڕیاره رۆژانى 21 تا 24ى ئه‌م مانگه له یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى کۆربه‌ندى ئابوورى له داڤۆس کۆنرفانسى فراوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به ناونیشانى "له‌پێناو جیھانێکى یه‌کگرتووى گه‌شه‌سه‌ندووى به‌رده‌وامدا"، باسى پرسه جیهانییه‌کانى تایبه‌ت به ئابوورى و سیاسه‌ت و ئاسایش ده‌کرێت.
له کۆبوونه‌وه‌کاندا، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى کوردستان و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جیهانییه‌کان تاوتوێده‌کرێن.
له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه " نێچیرڤان بارزانى له دانیشتنێکى داڤۆسدا به ناونیشانى "رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگیر" قسه ده‌کات.
تیایدا لێکه‌وته درێژخایه‌نه‌کانى ئاڵۆزى و پشێوییه به‌رده‌وامه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست که بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ترس و نیگه‌رانییه‌کى گه‌وره‌ى جیهانى و ناوچه‌یى باسده‌کرێن و تیشکده‌خرێته سه‌ر کاریگه‌ریى ستراتیژیى قه‌یرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگیرى له که‌نداو، عێراق و سووریا".
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له ساڵى 2018ـه‌ش وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌یاوه‌ریى شاندێک به‌شداریى له کۆڕبه‌نده‌که‌دا کرد.
رۆژى سێشه‌ممه 21-1-2020 کۆڕبه‌ندى ساڵانه‌ى ئابووریى جیهان له داڤۆس له وڵاتى سویسرا ده‌ست به کاره‌کانى ده‌کات و تاوه‌کو رۆژى 24ـى مانگ به‌رده‌وامده‌بێت.
مێژووى دروستبوونى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى سه‌رپه‌رشتى کۆڕبه‌نده‌که ده‌کات، بۆ ساڵى 1971 ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردووش‌دا کۆڕبه‌نده‌که بووه‌ته شوێنێکى سه‌ره‌کى کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رکرده‌ى وڵاتان.