وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێمى کوردستان بۆ ‌هاوڵاتى: سه‌رپێچییه‌کانى هاتوچۆ له‌زیادبووندایه

پلانى زیادکردنى کامێراکانى هاتوچۆمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌کیه‌کان

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

وتهبێژو بهڕێوهبهرى ئامارو پلاندانانى هاتوچۆى ههرێمى کوردستان دهڵێت سهرپێچییهکانى هاتوچۆ لهزیادبووندایه بهتایبهت تیژڕهوى و لێدان لهکامێرانى هاتوچۆ.

ئهسعهد مهلا کهریم، وتهبێژو بهڕێوهبهرى پلاندانان لهبهڕێوهبهرایهتى گشتى هاتوچۆى ههرێم لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، چارهسهرى لۆدى شهقامهکان بهگواستنهوهى گشتى دهبهستێتهوهو دهشڵێت:» ئهگهر دوو بۆ سێ ساڵى دیکه بهم شێوهیه بڕوات کارهکانمان سهختتر دهبێت».

ههروهها دهشڵێت:»زۆربهى زۆرى رێگاکانى دهرهوهى شار هێماى  وه‌کو پێویست لێ نیه‌ و به‌هۆى زیادبونى شه‌قامه‌کان و رێگاوبانه‌کانه‌وه‌و تاک سایدن که ئهمانه هۆکارن بۆ رووداوهکانى هاتوچۆ».

لهههرێمى کوردستاندا یهک ملیۆن و (742) ههزارو (815) ئوتۆمبێل تۆمارکراوه، که (999) ههزار و (49) ئوتۆمبێلیان لهجۆرى تایبهتن و (95) ههزار و (653) ئوتۆمبێلى کرێ ههیه

هاوڵاتى: ژمارهى ئوتومبێلهکان لهههرێمى کوردستاندا گهیشتووهته چهند؟

ئهسعهد مهلا کهریم: لهکوردستاندا جگه لهئوتۆمبێلى سهربازى، یهک ملیۆن و (742) ههزارو (815) ئوتۆمبێل تۆمارکراوه، که (999) ههزار و (49) ئوتۆمبێلیان لهجۆرى تایبهتن و (95) ههزار و (653) ئوتۆمبێلى کرێ ههیه ، جگه لهوانه ئوتۆمبێلى بارههڵگرو کشتوکاڵین و ماتۆڕسکیل لهئامارهکه جیاکراوهتهوه.

ههروهها لهههرێمى کوردستاندا، زیاتر له (95)  ههزار گواستهوهى گشتى ههیه، بهتهکسى و پاسهوه، ژمارهى تهکسییهکان (74) ههزارهو ئهوى دیکهى پاسه، لهئێستادا بههیچ شێوهیهک تهکسى نوێ تۆمارناکرێت، وهک هاندانێکیش ئهوانهى که تەکسیان پێیهو دهیانهوێت بیکهنه ئوتۆمبێلى تایبهت بهبێ بهرامبهر هاوکارى دهکرێن.

بێجگه لهوانهى که تابلۆیان ههیه، لهکاتى رووخانى رژێمى بهعسهوه، ئوتومبێلى زۆر هاتنه ناو ههرێمهوه لهبهغداو لهموسڵهوه بهتایبهتى، بۆیه پێویسته بیر لهپلانێکى وردتر بکهینهوه، پێویسته ئهوهش بزانین، لهکوردستان سهربهخۆنین و بهعێراقهوه لکاوین، بۆیه کۆنتڕۆڵکردنى ئوتومبێلى بێسهرهتا زۆر قورسهو بهردهوام لهشارهکانى ترى عێراقهوه دێته ههرێمهوه، بۆیه پێویستى بهکاتى زۆرو پلانى ورد ههیه.

هاوڵاتى: بهڵام بهڕێزتان دهزانن که ئوتومبێلى ئارمیش ههیه، ئهوانه تۆمارکراون لهبهڕێوهبهرایهتییهکانى هاتوچۆ؟

ئهسعهد مهلا کهریم: ژمارهى ئوتۆمبێله ئاڕمهکانیش زۆرن، کهژمارهیان (146) ههزارو (57)  ئوتۆمبێله، ئاڕمهکان ناتوانین بڵین لهسهداسهد بێ کێشهن، چونکه ئهگهر بێ کێشهبوونایه بهتهواوى تۆمار دهکران، بهڵام ئهوهى گرنگه لهژێر کۆنتڕۆڵى بهڕێوهرایهتیهکانى هاتوچۆن، وهک ئوتۆمبێله تۆمارکراوهکانن و دهتوانین لهکاتى بوونى سهرپێچیهک دهستیان بهسهردا بگرین.

هاوڵاتى: زیاتر ئهو سهرپێچیانه چین کهتۆمارکراون و لهلایهن شۆفێرانهوه دهکرێن؟

ئهسعهد مهلا کهریم: ئهو سهرپێچیانهى که شۆفێران دهیکهن خێراییه بهپلهى یهکهم  و وهستان لهشوێنى رێگهپێنهدراوو بهکارهێنانى موبایل کهئهمانه بوونهته رێژهیهکى بهرچاوو بوونه ژمارهو پێویسته ههڵوهستهیان لهسهربکرێت، که ئێمه بهپێى ئامارهکان، لهمهودوا کارى لهسهردهکهین و پلانى وردمان بۆیان دهبێت لهڕێگهى هۆشیارکردنهوهى شۆفێران و زیادکردنى سزاى سهرپێچیهکانهوه.

هاوڵاتى: پلانى بهڕێوهبهرایهتى هاتوچۆى ههرێم چییه بهتایبهت لهم کابینهیهدا؟ بۆ کهمکردنهوهى رووداوهکان؟

ئهسعهد مهلا کهریم: یهکێک لهپلانه زۆر گرنگهکانمان لهم کابینهیهدا لهگهڵ رێکخراوى هێڵى سورى نێودهوڵهتى، سهرقاڵى دروستکردنى پهیمانگایهکى ئامادهسازین بۆ مامۆستاو راهێنهر بۆ وانهوتنهوه لهنوسینگهکانى فێربونى شۆفێرى، واته دهمانهوێت سیستمهکانى مۆڵهتى شۆفێرى لهکوردستان یهکبخهین و بهزانستیانه مۆڵهت وهربگرن و شۆفێرى کارامه پهروهرده بکهین و ئامادهبێت بۆ سهر شهقامهکان.

پلانێکى ترمان نههێشتنى ئوتۆمبێلى بێ سهرهتایه لهههرێمى کوردستان، دهمانهوێت لهڕێگهى ئامێرێکى تایبهتیهوه بهناوى (PDA) کۆنتڕۆڵى تۆمارکردنى ئوتۆمبێله بێ سهرهتاکان و ئهو ئوتۆمبێلانهش بکرێت که بیانین و بۆ کار دێنه ههرێمهوهو لهو رێگهیهشهوه کار بۆ کۆنترۆڵکردنیان دهکهین.

ههروهها زیادکردنى کامێرهکان لهو شوێنانهى که لۆدى زۆرى لهسهرهو شۆفێرهکان خێرا دهڕۆن کارى لهسهر دهکهین.

ئێمه وهک بهڕێوهبهرایهتى گشتى هاتوچۆى ههرێمى کوردستان دڵگران دهبین لهگهڵ ئهو ژماره زۆرهى رووداوهکان که قوربانى لێدهکهوێتهوه،  ئهوه تیرۆرى سپى-یه، ژمارهى قوربانیهکان بهوانهى که تائێستا تیرۆرکراون له‌ شه‌ڕى داعش بهراورد بکهین هیچى کهمتر نیه.

هاوڵاتى: هێماکانى هاتوچۆ زۆر کهمن بهتایبهت لهڕێگاکانى دهرهوهى شار بۆ چارهسهرى ناکهن؟

ئهسعهد مهلا کهریم: وهکو هاتوچۆ پێمانوایه هێماکان کهمن و زۆربهى زۆرى رێگاکانى دهرهوهى شار هێماى وه‌کو پێویست لێ نیه‌ و به‌هۆى زیادبونى شه‌قامه‌کان و رێگاوبانه‌کانه‌وه‌و تاک سایدن که ئهمانه هۆکارن بۆ رووداوهکانى هاتوچۆ، بهڵام کهمى داهاتهکه رێگره لهبهردهم کارهکانمان و بۆیه زۆر گرنگى پێنادرێت، چونکه هێماکان بابهتێکه پێویسته بهردهوام زیادبکرێن، هاوڵاتیانیش وهک پێویست هێماکانی نهپاراستووهو بهموڵکى خۆیانى نازانن، که بهردهوام بهرهو کهمبوونهوه دهڕۆن.

هاوڵاتى: ئایا له چ وڵاتێکهوه ئوتۆمبێلهکان دێنه ههرێم و چ مهرجێک دیاریکراوه؟

ئهسعهد مهلا کهریم: لهئێستادا تهنیا ئهوهمان دیاریکردووه که مۆدێلى ئوتۆمبێلهکه مۆدێلى ساڵى (2018 و2019و 2020) بێت، لێدراو نهبێت، ئوتومبێلى لافاو نهبێت، بهدهر لهوه لهههر وڵات و شوێنێکهوه بێت کێشهنیه، گرنگ کوالێتى ئوتۆمبێلهکهیه، لهئێستادا لهچین و کۆریاو ئهڵمانى و زۆر وڵاتى تر دێن.

هاوڵاتى: چارهسهرى لۆدى شهقامهکانى ههرێمى کورستان چۆن دهکهن لهکاتێکدا، شهقامهکان هى ساڵهکانى ساڵانى ههشتاو نهوهدهکانه؟

ئهسعهد مهلا کهریم: راسته ژمارهى ئوتۆمبێل یهکجار زۆره بهپێى رێگاوبانهکانمان نییه، تهنیا چارهسهریش گرنگیدانه بهگواستنهوهى گشتى که پێویسته حکومهت و لایهنه پهیوهندیدارهکان زیاتر بتوانن لهڕێگهى دابینکردنى گواستنهوهى گشتییهوه کاربکهن بۆ کهمکردنهوهى بهکارهێنانى ئوتۆمبێلى تایبهتى، چونکه  وانهبێت لهدوو و سێ ساڵى داهاتوودا کارى ئێمه زۆر سهختتر دهبێت و بهداخهوه ژمارهى رووداوهکانیش زیاتر دهبن.

هاوڵاتى: داهاتى گشتى هاتوچۆى ههرێم ساڵانه دهگاته چهند، ئایا داهاتى سهرپێچیهکان زیادیکردووه؟

ئهسعهد مهلا کهریم: تا کۆتایى مانگى یهک ئامارى داهاتى ئهو ساڵهى پێشوو تهواو نابێت مهبهستم 2019یه، بهڵام لهساڵى 2018 زیاتره، چونکه ژمارهى توتۆمبێل زیاتربووهو بێگومان داهاتى سهرپێچیهکانیش زیاتر بووه لهساڵى پێشووتر.

 ساڵى 2018 داهاتى سهرپێچیهکان (350) ملیار دینار بوو، کهداهاتهکان 2019 زۆر زیاتر دهبێت بێگومان، چونکه سهرپێچیهکان زۆر زیاترن، بهتایبهت سهرپێچى کامێرهکان، زۆر زیاتره بهو پێیهش داهاتهکهى زیاتر دهبێت.

هاوڵاتى: لهسهدا چهندى داهاتى هاتوچۆ بۆ بهڕێوهبهرایهتیهکان خۆیان خهرج دهکرێتهوه؟

ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم: له‌ساڵانى پێشوودا له‌سه‌دا 20 بۆ له‌سه‌دا 17 بوو و له‌ئێستادا بۆ ساڵى تازه‌ گۆڕانکارى ده‌کرێت یان نازانرێت، زیاتر بۆ ئه‌ندازه‌ى هاتووچۆ و به‌نزینى ئوتۆمبێله‌کان و پێداویستى رۆژانه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کان خه‌رج ده‌کرێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار