گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین دووچاری ئاوارەیی پێچەوانه‌ ده‌بنه‌وە

هەڕەشەی داعش چەندین خێزان ناچارده‌کات له‌حه‌وزی ده‌ورو‌به‌ری خانه‌قین هەڵبێن له‌کاتێکدا ئەو ناوچانه‌ی  حه‌مرین پێشتر ئاسایشیان پار

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قەیرانی ئاوارەیی زۆر کەمبۆتەوە بەهۆی باشبوونی رەوشی ئەمنییهوه لەو ناوچانەی لەدەست رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش) رزگارکراون، بهڵام هێشتا هەندێک ناوچە «ئاوارەیی پێچەوانە» بەخۆوە دەبینن بەزۆری بەهۆی دووبارە هاتنە ئارای هەڕەشەی پاشماوەکانی داعشهوه

«ئاوارەیی پێچەوانە» لەو کاتانەدا روودەدات کەئهو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ماڵهکانیان جارێکی دیکە ناچاردهبنهوه بههەڵهاتن.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگهیاند که لە 2019 ئاوارهبوونی (250) خێزانی تۆمارکردووه لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیاله بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە.

فازڵ غەراوی ئەندامێکی کۆمسیۆنەکە  وتی ئەو خێزانانە دانێشتووی گوندە دوورەدەستەکانن لەقهزای خانەقین لەنزیک حەوزی حەمرین.

 وتیشی ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکانیان جارێکی دیکە ناچاربوون هەڵبێن و بچنە کەمپەکان و شوێنی ئەمینی دیکە «چونکە دەترسن داعش جارێکی دیکە چالاکیەکانی زیادبکات و هێرشی لەناکاو ئەنجامبدات.»

ههروهها وتی «ئەو شارۆچکەو گوندانە سنووریان بەناوچە سەخت و زەوییە بەرفراوانە کشتوکاڵییەکانەوەیە.» ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کهپاشماوەکانی داعش لەو ناوچانە بوونیان ماوە.

چهکدارانی داعش بەردەوام هەوڵدەدەن سوود لەبۆشایی ئەمنی وەربگرن بۆ زیادکردنی هێرشەکانیان دژی دانیشتووانە مەدەنییەکان، کە لەهەندێک حاڵەتدا دەبێتەهۆی «ئاوارەیی پێچەوانە.»

هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بەقۆناغی هەشتەمی  هەڵمەتی ئەمنیی «ئیرادەی سەرکەوتن» لە 29ی کانونی یەکەم، کە پارێزگاکانی دیالەو سەڵاحەدین و کەرکوک و نەینەواو ئەنبار دەگرێتەوە.

لەدیالە، فیرقەی پێنجی سوپا، پۆلیسی ناوخۆو فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا چەندین گوند گەڕان لەدەوروبەری خانەقین، چیاکانی حەمرین، دەریاچەی عوزێم و باخەکانی ئەبی سەیداو نیدا.

ئۆپەراسیۆنەکە کوشتنی نۆ خۆکوژی لێکەوتەوە لەگەڵ لەناوبردنی (58) حەشارگەو تونێل و تاوەری چاودێری

کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی و (223) ئامێری تەقەمەنی و گولەهاوەن و موشەکی دژەتانک لەگەڵ (250) کیلۆ مادەی تەقەمەنی C-4    لەئۆپەراسیۆنەکەدا لەناوبران.

هەیسەم حوم، کە شێخێکە لە دیالە، وتی ئەندامانی داعش «تێکشکاون و ورەیان نزمە بەهۆی گوشاری زۆری ئەمنییەوە».

وتیشی «سوپا و پۆلیس و خێڵەکان و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەهەموو شوێنیک راوەدوویان دەنێن.» ئاماژەشی کرد بهوهی هێرشەکانی داعش تەنیا «پێشێلکارین» و ئامانجیان ترساندنی دانیشتووانە ناوخۆییەکەیە.

زیاتر راستیشە چەندین خێزان لەچەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی دیالە زۆریان بۆ هاتووە هەڵبێن بەهۆی زۆری هێرشەکانی داعشەوە، بەتایبەتی لەگوندەکانی شێخ بابە و وەفق لە دەوروبەری خانەقین.

دوایین هێرش لە 30ی کانونی یەکەم ئەنجامدرا کاتێک نیشانگرێک سەربازێکی کوشت لە نیدا.

بهڵام ههیسهم حوم جەختیکردەوە که «ئاوارەیی پێچەوانە» هێشا سنووردارە، ئەوەش لەبەرئەوەی «ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەربەستن لەبەردەم چالاکی چەکدارە تیرۆریستەکانداو رێگرن لەوەی خەونی دووبارە بهدهستهێنانهوهی شوێنپێیان ببێتە راستی».

بەگوێرهی وەزارەتی کۆچی عێراق، ژمارەی ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە پارێزگای دیالە نزیکەی (14) هەزار خێزانە.

 سەفا ئهعسهم شرۆڤەکاری ئەمنی وتی قەیرانی ئاوارەیی لە لێواری چارەسەربووندایە لەتەواوی پارێزگاکانی بەدەست ئهشکهنجهی تیرۆریزمەوە دەیانناڵاند.

وتی پاشماوەکانی داعش کەزۆریان لەچەندین خێزان کردووە جارێکی دیکە ئاوارە ببنەوە تەنیا «دەستەیەک چەتەن کەهێرشی لەناکاوو دهستبوهشێنهو راکە ئەنجامدەدەن بۆ لەکهدارکردنی هەوڵە ئەمنییەکان و دروستکردنی بۆچوونێکی هەڵە کە بەبههێزی دەگەڕێنەوە.»

ئه‌عسه‌م وتی ئۆپەراسیۆنەکان دژی حەشارگەکانی داعش بەردەوامن وەک بەشێک لەهەڵمەتی ئەمنیی «ئیرادەی سەرکەوتن» و وتیشی هێزە دەستەبژێرەکان و یەکەکانی هەواڵگری لە «ئاستێکی باڵادا» ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار