عێراق ده‌بێته‌ سووته‌مه‌نى له‌نێوان ئه‌مریکاو چیندا

له‌پشت په‌رده‌وه‌؛ نیازى راسته‌قینه‌ى تره‌مپ له‌عێراقدا ئاشکرا ده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ چیندا

4 ساڵ لەمەوپێش



راپۆرتی: مینتپرێس

وهرگێڕانی: کاکهلاو عهبدوڵا

لهکاتى کوشتنى قاسم سولهیمانى جهنهراڵى ئێرانى و ئهبومههدى موههندیس، سهرکردهى میلیشیا عێراقییهکان لهسهرهتاى ئهم مانگهوه، سهرگوزهشتهى فهرمى ئهوه بووه کهمردنى ئهم دووانه پێویست بوون بۆ رێگهگرتن لهههڕهشهیهکى ناڕوون و بهڕێوهبوو دژى ئهمریکییهکان، بهڵام سهرۆک ترهمپ بانگهشهى ئهوهى دهکرد که «هیچ گرنگ نییه« که ئاخۆ قاسم سولهیمانى یان هاوپهیمانه عێراقییهکانى مایهى ههڕهشه بووبێتن بۆ ئێمه.

لهکاتێکدا وادهردهکهوێت دۆخهکهى نێوان ئێران، عێراق، ههروهها ئهمریکا هێوربووبێتهوه، جێى بایهخه کهباسى ئهو رووداوه پیشوهختانه بکهین لهسهر گرژییهکانى ئهمریکا-ئێران/عێراق ههتا ئهوکاتهى ترهمپ فهرمانى کوشتنى سولهیمانى و ئهبومههدى موههندیسى کرد بۆ ئهوهى تێبگهین لهیهکێک لهپاڵنهره فهرامۆشکراوهکان لهپشت سیاسهتى ئێستاى ترهمپ سهبارهت بهعێراق، ئهویش رێگهگرتنه لهچین لهفراوانکردنى ههژموونى له رۆژههڵاتى ناوهڕاست.

 لهڕاستیدا گومانى ئهوه دهکرێت تهنانهت کاتى کوشتنى سولهیمانیش راستهوخۆ پهیوهندى ههبووه به رۆڵى دیبلۆماسى جهنهڕاڵه ئێرانییهکهوه لهعێراق و پاڵهپستۆى بۆ زامنکردنى سهربهخۆى نهوتى وڵاتهکه، کهسهرهتاکهى جێبهجێکردنى رێککهوتنه زهبهلاحه نهوتییهکهیه لهگهڵ چین.

زۆربهى ئهو فشارانهى ئهمریکا خستوویهتیه سهر حکومهتى عێراق سهبارهت بهچین بهشێوهیهکى نهێنى و لهپشت پهردهوه رووینهداوه و راى گشتى لهنیگهرانییهکانى ئهمریکا دهربارهى پهیوهندییه گهشهکردووهکهى نێوان عێراق و چین بێبهشکراوه، رهنگه لهبهرئهوهبێت که زانینى راى گشتى لهمهڕ ئهم دۆخه «جهنگى بازرگانی» ئهمریکاو چین خراپتر بکات و مهترسى دروستبکات لهچارهسهرکردنیدا.

هۆکارهکان ههرچى بن، بهڵگهکان ئهوه دهخهنهڕوو کهئهمریکا چهندى نیگهرانه دهربارهى ههژمونى ئێران لهعێراق هێندهى ئهوهش نیگهرانى ههژموونى چینه لهوڵاتهکهدا.

لهپشت پهردهوه، سهرگوزهشتهیهکى جیاواز لهسهر گرژییهکانى عێراق-ئهمریکا

عادل عهبدولمههدی، سهرۆک وهزیرانى کاربهڕێکهرى عێراق، له ٥ى کانونى دووهمدا چهند قسهیهکى کرد لهکاتى دانیشتنى پهرلهماندا که بهشێوهیهکى سهرسوڕهێنهرانه بایهخى کهمى پێدرا لهلایهن میدیاکانهوه.

 لهکاتى دانیشتنهکهدا، که تێیدا پهرلهمان بڕیارى دهرکردنى هێزه بیانییهکانى پهسهندکرد لهوڵاتهکهدا، عهبدولمههدى چهند قسهیهکى کرد سهربارهت بهو رووداوه پێشوهختانهى بوونه هۆى روودانى ئهو دۆخهى دوایى کهعێراقى پهلکێشى نێو گرژییهکانى ئێران-ئهمریکا کرد.

لهو دانیشتنهدا، تهنها بهشێکى لێدوانهکهى عهبدولمههدى لهتهلهفزیۆن پهخشکرا دواى ئهوهى موحهمهد حهلبوسى سهرۆکى پهرلهمان، که پهیوهندییهکى نزیکى ههیه لهگهڵ واشنتن، داواى کرد بهخشهکه بوهستێنرێت. بهشیوهیهکى نامۆ، حهلبوسى دواى ئهوهى پهخشهکه وهستێنرا ئامادهى دانیشتنهکه بوو، ئهو پهرلهمانتارانهى کهئامادهبوون قسهکانى عهبدولمههدیان نووسى کهدواتر درایه پێگهى ههواڵى (چاو)ى عێراقی. بهپێى ئهو نووسینانه، عهبدولمههدى ئهمهى وتووه:

«ئهمریکییهکان ئهو کهسانهن کهوڵاتهکهیان وێران کردووهو ئاژاوهیان تێدا دروستکردووه. ئهوان رهتیانکردووهتهوه کهبنیادنانى سیستهمى کارهبایى تهواوبکهن لهگهڵ پرۆژه ژێرخانییهکان. ئهوان لهپاى بنیادنانهوهى عێراق داواى لهسهدا ٥٠%ى هاوردهى نهوتیان کرد. بۆیه منیش رهتمکردهوهو بریارمدا بچم بۆ چین و رێککهوتنێکى گرنگى ستراتیجیم لهگهڵ وڵاتهکهدا مۆرکرد. ئێستا، ترهمپ ههوڵدهدات ئهم رێککهوتنه ههڵبوهشێنێتهوه«.

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى کاربه‌رێکه‌ر ئاشکراى ده‌کات دۆناڵد تره‌مپ به‌ته‌له‌فون هه‌ره‌شه‌ى لێکردووه‌و داواى لێکردووه‌ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ چیندا نه‌کات و ئێستاش هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌دات

عهبدولمههدى لهقسهکانى بهردهوام بووهو ئاماژهى بهوهداوه کهفشارى ئیدارهى ترهمپ لهسهر دانوستان و دواتر رێککهوتنى لهگهڵ چین بهپێى کات زیادیکردووه، تهنانهت گهیشتووهته ههڕهشهى کوشتن لهخۆى و وهزیرى بهرگری:

«دواى گهڕانهوهم لهچین، ترهمپ پهیوهندى پێوهکردم و داواى لێکردم رێککهوتنهکه ههڵبوهشێنمهوه، منیش رهتمکردهوهو ئهویش ههڕهشهى ئهوهى کرد کهخۆپیشاندانى گهوره روودهدات بۆ لابردنى من. ههر بهڕاستى خۆپیشاندان دهستیپێکردو ترهمپ پهیوهندى کردهوهو ههڕهشهى ئهوهیکرد دۆخهکه خراپتر دهبێت، لهحاڵهتى ناههماههنگى و وهڵامنهدانهوهى خواستهکانی، که لایهنى سێیهم خۆپیشاندهران و هێزه ئهمنییهکان دهکرێنه ئامانج لهباڵهخانه بهرزهکان و باڵیۆزخانهى ئهمریکاوه تائهوهى فشار بخاتهسهر من و ملکهچى داواکارییهکانى ببم و رێککهوتنهکهى چین ههڵبوهشێنمهوه«.

«من وهڵامم نهدایهوهو دهستلهکارکێشانهوهم پێشکهشکردو ئهمریکییهکان هێشتا تائێستاش سوورن لهسەر ههڵوهشاندنهوهى رێککهوتنهکهى چین. کاتێک وهزیرى بهرگرى وتى ئهو کوشتنەى خۆپیشاندهران لهلایهن لایهنى سێیهمهوه بووه، ترهمپ دهستبهجێ پهیوهندى پێوهکردم و لهڕووى جهستهییهوه ههڕهشهى لهمن و وهزیرى بهرگرى کرد لهحاڵهتى قسهکردنى زیاتر لهسهر لایهنى سێیهم».

میدیایهکى کهمى زمانى ئینگلیزى راپۆرتیان لهسهر لێدوانهکانى عهبدولمههدى کرد. تۆم لۆنگۆ، شیکهرهوهیهکى سیاسى سهربهخۆو بڵاوکهرهوهى نووسراوى ههواڵیى (گۆلد گۆوتس ئهند گهنز) بهمینتپرێسى وت کههۆکارى بێدهنیگى ‹›سهرسوڕهێنهری» میدیاکان لهسهر قسهکانى عهبدولمههدى بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه که «قسهکانى نهگهشته کهناڵه رهسمییهکان» بههۆى بڕینى پهخشهوهو ههروهها لهبهر ئهو راستییهى که «ترهمپ ئهوهدهکات که ئهوان دهیانهوێت... بهڵام ئهمه لاى خۆیان ههڵدهگرن» بۆ کاتى پێویست.

بههۆى کهمى باسکردنى میدیاکانهوهو بڕینى پهخشى تهواو قسهکانى عهبدولمههدی، ئهو سهرگوزهشتهیهى لهوتاره سانسۆرهکهیدا داى نهک ههر لهگهڵ تایملاینى رووداوهکهنى ئهم دواییه دهگونجێت، بهڵکو ئهو تاکتیکهشى که لهپشت پهردهوه لهلایهن ئیدارهى ترهمپهوه بهکارهێنراوه. بهتایبهتتر دواى ئهوهى مایک پۆمپێیۆ سى ئاى ئهى بهجێهێشت تا ببێته وهزیرى دهرهوه.

بۆ نمونه، سهردانهکهى وهفدهکهى عهبدولمههدى بۆ چین له ٢٤ى ئهیلولدا تهواو بوو لهگهڵ ئهوهى خۆپیشاندان دژى حکومهتهکهى له ١ى تشرینى یهکهم دهستیپێکرد که ترهمپ ههڕهشهى لێکردبوو لهسهری. راپۆرته ههواڵییهکان لهو کاتهدا لهلایهن میدیا بهناوبانگهکانهوه گرنگى پێدهدرا که «لایهنێکى سێیهم» تهقه لهخۆپیشاندهران دهکات.

دواى شهش ههفته لهخۆپیشاندانى تووند، عهبدولمههدى له ٢٩ى تشرینى دووهمدا دهستلهکارکیشانهوهى خۆى پێشکهشکرد تهنها دواى چهند رۆژێک لهستایشى رێککهوتنه نوێیهکان لهلایهن وهزیرى دهرهوه، لهوانهش رێککهوتنى «نهوت لهبهرامبهر بنیادنانهوه«، که لهگهڵ چیندا مۆرکرابوو. لهوکاتهوه عهبدولمههدى وهک سهرۆک وهزیرانى کاربهڕێکهر کاردهکات.

سهبارهت بهقسهکانى عهبدولمههدی، لۆنگۆ ئهوهى خستهڕوو که رهنگه کهسێک لهئیدارهى ترهمپ ههڕهشهکانى کردبێت نهک ترهمپ خۆى بووبێت. «ئهوهى کهنامهوێت به راستهوخۆ بیڵێم ئهوهیه کهنازانم ئاخۆ لهتهلهفونهکاندا ترهمپ خۆى بووه. لهڕووى سیاسییهوه لهبهرژهوهندى عهبدولمههدیدایه ههموو شتێک بخاتهئهستۆى ترهمپ. رهنگه مایک پۆمپێیۆ یان جیان هاسپڵ بووبێت کهقسهیان لهگهڵ عهبدولمههدى کردبێت.. رهنگه ههر کهسێک بووبێت، رهنگه کهسێک بووبێت کهدواتر بتوانرێت نکۆڵى لێبکرێت».

ههروهها لۆنگۆ پێشیوایه که« قسهکانى عهبدولمههدى جێى باوهڕن... من بڕواموایه ترهمپ لهتوانایدایه لهو جۆره ههڕهشانه بکات، بهڵام پێموانییه ترهمپ راستهوخۆ ئهو ههڕهشانه بهو جۆره بکات، بهڵام لهگهڵ سیاسهتى ئهمریکادا دهگونجێن».

لهبارهى ئهوهى بۆچى لهبهرژهوهندى عهبدولمههدییه که ترهمپ تۆمهتبار بکات، لۆنگۆ وتى که عهبدولمههدى «دهتوانێت بهئارهزووى خۆى فهرمان دهربکات، بهڵام لهڕاستیدا چهنێک دهتوانێت دهستى ئهمریکا یان ئیسرائیل بگرێت لهئهنجامدانى ههر کارێک؟... لاى من، قسهکانى مههدى جێى باوهڕن، چونکه لهکاتى ههموو ئهم رووداوانهدا،  یان ترهمپ یان کهسێکى دیکه زۆرى له عهبدولمههدى کردووه بۆ بنیادنانهوهى کێڵگه نهوتییهکان... ترهمپ بهڕوونى ئهوهى خستووهتهڕوو که ‹ئێمه نهوتهکهمان دهوێت›».

بهرژهوهندى ترهمپ لهدهستخستنى بڕێکى زۆرى داهاتى نهوتى عێراق بهنهێنى نهماوهتهوه. تهنها لهمانگى ئازارى رابردوودا، ترهمپ پرسیارى لهعهبدولمههدى کرد «چى دهربارهى نهوتهکه؟» لهکۆتایى کۆبوونهوەیهک لهکۆشکى سپی، کهئهمهش واى له عهبدولمههدى کرد بپرسێت «مهبهستت چیه؟» که ترهمپیش وهڵامى دایهوهو وتی: «باشه ئێمه شتى زۆرمان کرد، زۆر شتمان کرد لهوێ، ترلیۆنهها دۆلارمان سهرفکرد، زۆر کهس باسى نهوتهکه دهکهن»، کهئهمهش والێکدرایهوه کهترهمپ داواى بهشێکى داهاتهکانى نهوتى عێراق دهکات لهبهرامبهر خهرجییه زۆرهکانى مانهوهى سوپاى ئهمریکا لهعێراق.

بهوپێیهى عهبدولمههدى پرۆپۆزهڵ (پێشنیار)ى ترهمپى بۆ ‹›نهوت لهبهرامبهر بنیادنانهوه«رهتکردووهتهوهو ئهوهى چینى قبوڵ کرد، واپێدهچێت ئیدارهى ترهمپ بچێته دۆخى ‹›دیبلۆماسییهتى مافیایی»هوه تافشار بخاتهسهر سهر حکومهتى عێراق رێککهوتنهکهى ترهمپ قبوڵ بکات بهتایبهتى که رێککهوتنهکهى چین دهستوارهیهکى باشتر بوو. لهکاتێکدا ترهمپ داواى نیوهى داهاتهکانى نهوتى عێراقى کرد لهبهرامبهر تهواوکردنى پرۆژهکانى بنیادنانهوه، بهڵام رێککهوتنهکهى چین لهگهڵ عێراق نزیکهى لهسهدا ٢٠%ى داههتهکانى نهوتى عێراق دهدات بهچین لهبهرامبهر خزمهتگوزارى بنیادنانهوهدا. جگه له لهدهستدانى داهاتهکانى نهوتى عێراق، هۆکارى تر زۆرن بۆ ئیدارهى ترهمپ که بترسێت له رێکهوتننه نوێکهى چین لهگهڵ عێراق.

رێکهوتنه نهوتییهکهى عێراق و چین - پێشهکى شتێکى گهورهتر؟

کاتێک وهفدهکهى عهبدولمههدى لهئهیلولى رابردوودا گهشتیان کرد بۆ پهکین، رێککهوتنى «نهوت لهبهرامبهر بنیادنانهوه« تهنها یهکێک بوو لهکۆى گشتى ههشت رێککهوتن که مۆرکرا. ئهم رێککهوتنانه چهند لایهنێک دهگرێتهوه لهوانه، دارایی، بازرگانی، ئاسایش، بنیادنانهوه، پهیوهندی، کلتور، پهروهرده، کاروبارهکانى دهرهوهو ههروهها نهوت. ههرچهنده رێککهوتنه نهوتییهکه لهههموویان گرنگتره.

بهپێى رێککهوتنهکه، کۆمپانیا چینییهکان لهسهر پرۆژهى ههمهجۆرى بنیادنانهوه کاردهکهن لهبهرامبهر نزیکهى لهسهدا ٢٠ى ههناردهى نهوتى عێراق، بهنزیکهیى (١٠٠) ههزار بهرمیل لهڕۆژێکدا، بۆ ماوهى (٢٠) ساڵ.

 بهپێى راپۆرتێکى ئهلمۆنیتهر، عهبدولمههدى ئهمهى دهربارهى رێککهوتنه وتووه: «ئێمه رێککهوتین بۆ دامهزراندنى سندوقێکى هاوبهشى وهبهرهێنان که پارهى نهوت بودجهکهى دابیندهکات»، ئهوهشى خستهڕوو که رێککهوتنهکه رێگرى دهکات لهچین تا دهست بهسهر پرۆژهکانى ناو عێراقدا بگرێت.

ریککهوتنهکه هاوشێوهى ئهو رێککهوتنه بووه که له ٢٠١٥دا لهنێوان بهغداو پهکیندا دانوستانى لهسهرکرا کاتێک عهبدولمههدى وهزیرى نهوتى عێراق بوو. ئهو ساڵه عێراق بهشدارى لهپرۆژهى پشتوێن و رێگاى چین کرد له رێککهوتنێکدا کهگواستنهوهى نهوتى لهخۆدهگرت بۆ پرۆژهکانى وهبهرهێنان، گهشهپێدان، ههروهها بنیادنان و لهئهنجامدا چهند پرۆژهیهکى بهخشییه چین. بهڵام ئهو رێککهوتنه راگیرا بههۆى «گرژییه سیاسیى و ئهمنییهکانهوه« که بههۆى پشێوى و دهرکهوتنى داعشهوه دروستبوون.  ئهمه بهو شێوهیه مایهوه تا دواى رێککهوتن لهمانگى ئهیلولى ٢٠١٩دا که عێراق دیسان بهشدارى کردهوه لهپشتوێنهکهى چیندا.

دواى گرژییهکانى ئهمدواییهى نێوان واشنتن و بهغداد لهسهر کوشتنى سولهیمانى و رهتکردنهوهى ئهمریکا لهمهڕ کشانهوهى هێزهکانى لهوڵاتهکهدا، عێراق بهبێدهنگى رایگهیاند کهههناردهى نهوتى بهشێوهیهکى خێرا زیاد دهکات بۆ چین بۆ سێ هێنده کردنى ئهو بڕهى لهڕێککهوتنهکهدا لهسهر رێککهوتوون.

 بهلهبهرچاوگرتنى قسهکانى ئهم دواییهى عهبدولمههدى دهربارهى پاڵنهرى راستهقینهى خۆپیشاندانهکانى عێراق و ههڕهشهکانى ترهمپ که راستهوخۆ دهربارهى رێککهوتنهکانى بووه لهگهڵ چین، ئهم ههنگاوه ئاماژهیهکى شاراوه نییه لهلایهن عهبدولمههدییهوه بۆ واشنتن که لهپلانیدایه هاوبهشى لهگهڵ چین تووندتر بکاتهوه، لانیکهم ههتا کاتێک کهوهک سهرۆک وهزیرانى کاربهڕێکهر دهمێنیتهوه.

بڕیارهکهى عێراق بۆ زیادکردنى ههناردهى نهوت بۆ چین دواى رۆژێک لهههڕهشهکهى ئهمریکا هات کهئهوهى خستهڕوو ناهێڵێت عێراق دهستى بگات بهههژماره بانکییهکهى کهئێستا لهبانکى یهدهگى فیدڕاڵییه لهنیویۆرک و ئهو ههژماره لهئێستادا (٣٥) ملیار دۆلارى داهاتى نهوتى عێراقى تێدایه. مانگانه عێراق یهک بۆ دوو ملیار دۆلار لهو ههژماره رادهکیشێت بۆ خهرجییه سهرهکییهکانى حکومهت. لهدهستدانى داهاتهکانى نهوت لهو ههژمارهدا سهردهکێشێت بۆ «داڕووخانی» حکومهتى عێراق، ئهمهش بهپێى قسهى بهرپرسانى عێراق که بۆ ئاژانسى فرانس پرێس لێدوانیان داوه.

ههرچهنده ترهمپ به راشکاوى بهڵێنى ئهوهیدا دژى عێراق ببێتهوه بهسهپاندنى سزا لهسهر دهرکردنى هێزهکانى ئهمریکا، بهڵام ههڕهشهى دهستبهسهرداگرتنى ههژماره بانکییهکه بهتایبهتى و نهێنى گهیهنرایه سهرۆک وهزیرانى عێراق، ئهمهش قسهکانى عهبدولمههدى زیاتر باوهڕپێکراو دهکات دهربارهى ههوڵه تووندهکانى ترهمپ بۆ فشار خستنهسهر عێراق که بهنهێنى ئهنجامدهدرێت دژى سهرۆک وهزیران و حکومهت.

ههرچهنده پاڵنهرى ترهمپ ئهمجاره بۆ رێگهگرتن بوو لهدهرکردنى هێزهکانى ئهمریکا، بهڵام هۆکارهکانى بۆ ئهنجامدانى ئهم کاره رهنگه پهیوهندى ههبێت بهنیگهرانییهکانى ههژموونى گهشهسهندووى چین لهناوچهکهدا. لهڕاستیدا کهئێستا ترهمپ رێککهوتنهکهى لهدهستداوه لهگهڵ عێراق لهبهرژهوهندى چین،  رهنگه دهرکردنى هێزهکانى ئهمریکا لهوڵاتهکهدا ببێته هۆى هاتنى سهربازانى چینی، بهپێى قسهى  تۆم لۆنگۆ.

ئه‌م هه‌نگاوه‌  ئاامژه‌یه‌کى شاراوه‌ نیه‌ له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدیه‌وه‌ بۆ واشنتۆن  که‌ له‌پلانیدایه‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ چین توندتر بکاته‌وه‌، لانیکه‌م هه‌تاکاتێک که‌ وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیرانى کاربه‌ڕێکه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌

لهڕاستیدا، بهپێى راپۆرته ههواڵییهکان، ژانگ یاو - باڵیۆزى چین لهعێراق - «ئامادهیى پهکینى گهیاند بۆ دهستهبهرکردنى یارمهتى سهربازی» ئهگهر حکومهتى عێراقى بهزوویى داواى بکات دواى کوشتنى سولهیمانی. یا رۆژێک دواى دانیشتنهکهى پهرلهمان بۆ دهرکردنى هێزه بیانییهکان ئهو پهیامهى پهکینى گهیاند. ههرچهنده لهئێستادا نازانرێت که عهبدولمههدى چۆن وهڵامى ئهوهى داوهتهوه، بهڵام کاتهکهى نهبووه هۆى کهمبوونهوهى نیگهرانییهکانى ئیدارهى ترهمپ سهبارهت کهمبوونهوەی ههژمونى ئهمریکا لهعێراق. «چین، روسیاو ئێران ههوڵدهدهن عێراق دووربخهنهوه لهئهمریکاو واشنتنیش زۆر ههست بهمهترسى دهکات بههۆى ئهمهوه«.

روسیاش رۆڵى ههیه لهسیناریۆکهى ئێستادا لهگهڵ ئهوهى عێراق لهئهیلولى رابردوودا دهستیکرد بهتاووتوێکردنى کڕینى یهکێک لهسیستهمه بهرگرییه ئاسمانییهکانى لهگهڵ مۆسکۆ، ئهوهش ههمان ئهو مانگهیه کهبهرپرسانى بهغداد لهگهڵ چین رێککهوتنهکانیان ئیمزاکرد. دواتر، لهسهروبهندى کوشتنى سولهیمانیدا، دووباره روسیا ئامادهیى خۆى دهربڕى بۆ پێشکهشکردنى سیستمى بهرگرى تایارمهتییان بدات باشتر بهرگرى لهئاسمانى وڵاتهکهیان بکهن.

 له رابردوودا، کۆشکى سپى ههموو ئهو وڵاته هاوپهیمانانهى بهسزا ترساندووه لهحاڵهتى کڕینى سیستهمى بهرگرى روسى و لهبهرامبهر فهرامۆشکردنى ئهو سیستهمه بهرگرییانهى لهلایهن کۆمپانیا ئهمریکییهکانهوه دروستدهکرێن.

هه‌وڵه‌کانى ئه‌مریکا بۆ جڵه‌وگیرى هه‌ژموونى گه‌شه‌کردووى چین و هه‌بوونى له‌عێراقدا له‌سه‌روبه‌ندى هاوبه‌شى ستراتیجى و رێککه‌وتنه‌ نوێیه‌کاندا سنوردارن، چونکه‌ واشنتن به‌شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان پشتى به‌ستووه‌ به‌په‌کین له‌به‌شێکى سیاسه‌تى ئێرانیدا، به‌تایبه‌تى تر له‌ئامانجه‌که‌ى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ سفر. هێشتاش چین به‌سه‌ره‌کیترین هاورده‌کارى نه‌وتى خاوى ئێران داده‌نرێت ته‌نانه‌ت دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى فشاره‌کانى ئه‌مریکاوه‌ هاورده‌ى نه‌وتى ئێرانى که‌مکرده‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مریکا له‌ئێستادا هه‌وڵده‌دات فشار بخاته‌سه‌ر چین بۆ وه‌ستاندنى کڕینى نه‌وتى ئێران به‌ته‌واوه‌تى ئه‌گه‌رنا رووبه‌ڕووى سزا ده‌بێته‌وه‌ له‌کاتێکدا به‌نهێنى خه‌ریکه‌ رێککه‌وتنه‌که‌ى چین-عێراق تێکده‌دات. پێناچێت چین خۆى به‌ده‌سته‌وه‌ بدات بۆ هیچ کام له‌مانه‌، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه‌ واشنتن ره‌نگه‌ ناچار بێت یه‌کێک له‌و سیاسه‌تانه‌ى به‌سه‌ر ئه‌وى تردا به‌سه‌پێنێت که‌ بڕیار بدات کامیان لاى گرنگتره

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار