میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى تورکیا له‌ئه‌ردۆغان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک له‌و چه‌کداره سورییانه‌ى که هاوپه‌یمانى تورکیان و به فه‌رمانى ئه‌ردۆغان ره‌وانه‌ى لیبیا کراون، روویان له ئیتالیا وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا کردووه‌و ئاماده نین شه‌ڕى بۆ بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى کانونى دووه‌مى 2020 روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکرایکرد که به‌لایه‌نى که‌مه‌وه 17 له چه‌کداره سورییه‌کانى هاوپه‌یمانى تورکیا که بڕیاربوو بۆ شه‌ڕکردن له‌پێناو خواستنه‌کانى ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، بچنه لیبیا، به‌ره‌و ئیتالیا رۆیشتوون.
روانگه‌ى ناوبراو له‌زارى که‌سوکارى ئه‌و چه‌کدارانه زانیارییه‌کانى پشتڕاستکردووه‌ته‌وه ئه‌وان دانیان به‌وه‌دا ناوه چه‌کداره‌کان به ئه‌نقه‌ست به‌ره‌و ئیتالیا و ئه‌وروپا رۆیشتوون، ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه که هه‌ندێکیان چوونه‌ته جه‌زائیر و ده‌یانه‌وێت له‌و وڵاته‌وه به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا بڕۆن.
به‌پێى ئاماره‌کان تائێستا دوو هه‌زار چه‌کدارى سوریى سه‌ربه تورکیا چوونه‌ته لیبیا ژماره‌یه‌کى دیکه له ناوچه داگیرکراوه‌کان عه‌فرین مه‌شق و راهێنان ده‌که‌ن و بۆ ره‌وانه‌کردنیان.