میدیاى یه‌کێتى: له‌ھه‌ولێر ته‌قه له ئه‌فسه‌رێکى یه‌کێتى کراو به‌سه‌ختى بریندارکراوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌فسه‌رێکى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که یه‌کێتییه له هه‌ولێر له‌لایه‌ن که‌سانى نه‌ناسراوه‌وه 30 فیشه‌کى پێوه‌نراوه و به سه‌ختى بریندار ده‌کرێت توشى خوێنبه‌ربوونى ناوه‌کى (نزیف الداخلی) بووه.
ئه‌مڕۆ 21ى کانونى دووه‌مى 2020 میدیاکانى یه‌کێتى بڵاویه‌نکرده‌وه، موقه‌ده‌م سه‌لام ڕه‌زا که ناسراوه به (سه‌لام مه‌نتک) و کارمه‌ندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه، له هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ى لێده‌کرێت و به‌سه‌ختى بریندار ده‌کرێت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانکردنى ماڵى خوشکێکى ڕۆیشتووه بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به شارى هه‌ولێر و پێشئه‌وه‌ى بگاته ماڵى خوشکه‌که‌ى ده‌ستڕێژى گوله‌ى لێکراوه و 30 فیشه‌کى پێوه‌نراوه.
ئه‌فسه‌ره‌که له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، توشى خوێنبه‌ربوونى ناوه‌کى (نزیف الداخلی) بووه.