کۆمپانیایه‌کى به‌ریتانى له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکوک کشایه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاى بریتش پێترۆڵیۆمى به‌ریتانى به‌هۆى کۆتایى هاتنى گرێبه‌سته‌که‌ى و نوێ نه‌کردنه‌وه‌ى کۆتایى به کاره‌کانى له بیره نه‌وته‌کانى که‌رکووک هێناوه و ده‌کشێته‌وه.
به پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى رۆیته‌رز، بڵاویکرده‌وه که کۆمپانیاى "bp" له ساڵى 2013ه‌وه به گرێبه‌ستێکى 100 ملیۆن دۆلارى له کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى که‌رکووک ده‌ستبه‌کاره، به‌ڵام دواى کۆتایى گرێبه‌سته‌که‌ى له کۆتایى 2019، مانگى پێشوو ئه‌و کۆمپانیایه به‌رپرسانى حکومه‌تى عیراقى له‌وه ئاگادار کردۆته‌وه که کارمه‌نده‌کانى سه‌رجه‌میان ده‌کشێنێته‌وه به‌هۆى کۆتایى گرێبه‌سته‌که‌یان و کاره‌کانى له فراوانکردنى کێڵگه نه‌وتییه‌کان راده‌گرێت.
کۆمپانیاى (NOC) که سه‌رپه‌رشتى سه‌رجه‌م کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکووک ده‌کات کشانه‌وه‌ى "bp" له که‌رکووک پشتڕاستکرده‌وه و ئاشکرایکرد که کاروباره‌کانى راده‌ستى ئه‌وان کردووه .