ئاسۆیه‌ک بۆ کورد له‌هەگبەی داڤۆسدا

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکاو چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کى دیکه‌ کۆده‌بێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکهلاو عهبدوڵا

له 50ههمین کۆڕبهندى ئابورى داڤۆس که لهسویسرا بهڕێوهدهچێت ماوهى چوار رۆژ دهخایهنێت و تێیدا گفتوگۆى سهرهکى گۆڕینى کهشوههوایه لهگهڵ چهند پرسێکى گرنگى تر.

بهڵام کۆڕبهندى ئابورى جیهانى چییهو بۆچى ههموو ساڵیک ساز دهکرێت؟

لهکۆڕبهندى جیهانى داڤۆس، نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان کۆمهڵێک دیدارى گرنگ ئهنجام دهدات لهگهڵ سهرۆکهکانى جیهان لهنێویاندا دۆناڵد ترهمپ سهرۆکى ئهمریکا.

نێچیرڤان بارزانى وهک سهرۆکى ههرێمێک لهگهڵ سهرۆکى ئهمریکا کۆبوونهوه ئهنجامدهدات لهکاتێکدا له دوو رۆژى کۆڕبهندى ئابوورى داڤۆسدا ترهمپ ژمارهیهکى کهم لهسهرکردهکان دهبینێت، ئهوهش بۆ کورد گرنگى تایبهتى خۆى دهبێت که رهنگه ئهجێنداى تایبهت بهدواى خۆیدا بهێنێت که سوودو قازانجى بۆ ههرێمى کوردستان لێبکهوێتهوه.

فهلاح مستهفا، راوێژکارى سهرۆکى ههرێمى کوردستان رایگهیاند، سهردانهکهى نێچیرڤان بارزانى گرنگییهکى تایبهتى ههیهو پهیوهندییهکانى ههرێمى کوردستان لهگهڵ کۆمهڵگهى نێودهوڵهتى بهرفراوانتر دهکات.

داڤۆس چییه؟

کۆڕبهندى ئابورى جیهانى بهداڤۆس ناسراوه کهناوى ئهو ناوچه گهشتیارییه گرانبههایهیه که کۆڕبهندهکهى تێدا ساز دهکرێت. داڤۆس دهکهوێته کانتۆنى گراوبوندن لهسویسرا و ههموو ساڵێک لهمانگى یهکدا کۆڕبهندهکهى تێدا بهڕێوەدهچێت.

ئهمساڵ ٥٠ههمین کۆڕبهندى رێکخراوهکهیه که لهلایهن ئابوریناس کلۆس شواب لهساڵى ١٩٧١دا دامهزرێنرا.

لهسهرهتادا رێکخراوهکه ناوى کۆڕبهندى بهڕێوەبردنى ئهوروپى بوو کهوهک ریکخراوێکى بچوک دهرکهوت و تایبهت بوو بهکاروبارى بهڕێوەبردن.

بهڵام ساڵ بهساڵ گهورهتر بوو، تا وایلێهات ههموو ساڵێک چهندین کهسایهتى باڵا بهشدارى لهکۆڕبهندهکدا دهکرد. لهساڵى ١٩٨٧ ناوى رێکخراوهکه گۆڕدرا بۆ کۆڕبهندى ئابوورى جیهانی.

ئهم کۆڕبهنده سهرکردهى وڵاتان، سیاسهتمهداران، ئابوریناسان، بازرگانه گهورهکان، بهڕێوبهره باڵاکان، چالاکوانان لهبواره جیاوازهکاندا، ههروهها رۆژنامهنووسان و ئهکتهران کۆدهکاتهوهو تێیدا تاووتوێى ئهو بهربهسته گهورانه دهکهن که رووبهڕووى بازرگانى و ئابورى جیهان دهبێتهوه، بهڵام چهندین پانێلى تریش تایبهت دهکرێت به بابهته جیاوازهکانى دیکه، لهوانه ژینگه، جیۆپۆلهتیک و سیاسهت، هتد

چهند کهسایهتى بهشدارى دهکات و ئهو کهسانه کێن؟

کۆڕبهندى داڤۆس بهوه ناسراوه که لوتکهى کهسه نوخبهو دهوڵهمهندهکانه.

بهدیاریکراوى دوو ههزار و (٧٨٢) کهس بهشدارى لهکۆڕبهندهکه دهکهن له (١١٧) وڵات و (١٢١) نهتهوهى جیاوازهوه.

لهکۆڕبهندى داڤۆسى ٢٠٢٠دا (٦٧٧) سهرکردهو بهرپرسى باڵاى جیهان بهشداردهبن که (٥١) سهرۆک و بهرپرسى حکومى تیدایه.

ئهو کهسایهتییه دیارانه بهشدارن دۆناڵد ترهمپ سهرۆکى ئهمریکا، سانا مارین سهرۆک وهزیرانى فینلهندا، ئهنجێلا مێرکل راوێژکاى ئهڵمانیا، ستیڤن میونشن وهزیرى خهزێنهى ئهمریکا، ئیرسڵا ماڤ دێر لین سهرۆکى کۆمسۆنى ئهوروپا، گرێتا سهنگبێر چلاکوانى سویدی، تۆنى بلیر سهرۆک وهزیرانى پێشووى بهریتانیا، هتد...

نێچیرڤان بارزانى لهساڵانى رابردووشدا لهداڤۆس چاوى بهسهرکردهکانى جیهان کهوتووه، بهڵام وهکو سهرۆکى ههرێمى کوردستان ئهمه یهکهمجاره لهگهڵ سهرۆکى ئهمریکا چاویان بهیهکتر دهکهوێت

بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عیراق و نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستانیش بهشدارن و بڕیاره بهجیا لهگهڵ دۆناڵد ترهمپ کۆببنهوه.

لهکۆڕبهندى ئابووریى جیهان لهداڤۆس، نێچیرڤان بارزانی سهرۆکى ههرێمى کوردستان لهگهڵ دۆناڵد ترهمپ سهرۆکى ئهمریکا و ئهنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێرى گشتیى رێکخراوى نهتهوهیهکگرتووهکان و ژمارهیهک لهسهرکردهى دیکهو وهزیرى وڵاتان کۆدهبێتهوه.

نێچیرڤان بارزانى لهساڵانى رابردووشدا لهداڤۆس چاوى بهسهرکردهکانى جیهان کهوتووه، بهڵام وهکو سهرۆکى ههرێمى کوردستان ئهمه یهکهمجاره لهگهڵ سهرۆکى ئهمریکا چاویان بهیهکتر دهکهوێت.

نێچیرڤان بارزانى لهساڵى ٢٠١٨ شدا وهک سهرۆک وهزیرانى ههرێمى کوردستان لهکۆڕبهندى جیهانى داڤۆس بهشداریکردو لهگهڵ سهرکردهو وهزیرانى دهرهوهو بهرگریى وڵاتان کۆبووهوه.

گرنگى بهچ بابهتێک دهدرێت؟

لهکۆڕبهندى ئهمساڵدا (١٧٥) پانێڵ و گفتوگۆى تایبهت لهسهر حهوت بوارى سهرهکى بهڕێوهدهچن.

لوتکهى ئهمساڵ زۆرترین گرنگى بهژینگهو گهرمبوونى زهوى دهدات و لهیهکهم رۆژیدا چالاکوانى سویدی، گرێتا سهنبێرگ باسى لهو بهربهستانه کرد که رووبهڕووى ژینگهى جیهان بووهتهوه لهگهڵ ئهوهى سهرکردهکانى جیهان ئهم بابهته ههستیارهیان فهرامۆش کردووه.

بابەتێکى تر ئهوهیه «چۆن ههسارهکهمان رزگار بکهین»که چهندین بازرگان قسهى تیدا دهکهن بۆ دابینکردنى بودجه بۆ چارهسهرکردنى کێشهکان.

جیۆپۆلهتیک باسێکى ترى گرنگى کۆڕبهندهکه دهبێت بهوپێیهى ئهمساڵ دۆناڵد ترهمپ بهشدارهو گرژیهکانى ئهمریکا- ئێران دواى کوشتنى قاسم سولهیمانى قوڵتربوونهتهوه.

بهشداریى ژنان

وهک ساڵانى پێشوو زۆربهى بهشداربووان پیاون، بهڵام لهکۆڕبهندى ئهمساڵدا بهشداریى ژنان زیادیکردووهو لهکۆى دوو ههزار (٨٢٠) بهشداربوو، (٦٨٢)یان ئافرهتن، واته دهکاته لهسهدا ٢٤%ی رێژهى بهشداربووان.

رێوشوێنى ئهمنیى توند

بۆ پاراستنى ئاسایشى کۆڕبهندى ئابووریى جیهانی، رێکارى ئهمنیى توند لهداڤۆس گیراوهتهبهرو ژمارهیهکى زۆر لههێزى ئهمنى و پۆلیس لهنزیک شوێنى بهڕێوهچوونى کۆڕبهندهکه بڵاوهیان پێکراوه، لهچهند شوێنێکیش خاڵى پشکنین دانراون.

بهگوێرهى زانیارییهکانى حکومهتى سویسرا، تێچووى رێکارى ئهمنى کۆڕبهندى ئابورى جیهانى ٢٠٢٠ دهگاته نۆ ملیۆن و (٣٥) ههزار دۆلار.

نزیکهى دوو ملیۆن و (٢٥) ههزارى لهلایهن رێکخراوى کۆڕبهندى ئابوهرى جیهناییهوه دهدرێت و شارەوانى داڤۆس نزیکهى ههشت لهسهر یهکى تێچووهکه دهدات، حکومهتى فیدراڵیش نزیکهى سێ ملیۆن و (٦٠٠) ههزار دهدات.

بهشداریکردن له کۆڕبهندهکهدا

بهشداریکردن لهکۆڕبهندهکهدا بهپێى بانگهێشتنامهیهو ههموو کهسایهتییه دیارهکان بانگهێشت دهکرێن لهلایەن رێکخراوهکهوه، بهڵام کهسانى ئاسایش دهتوانن بهشداربن بهمهرجێک (٦٢٦) ههزار و (٦٢٢) دۆلار بدات.

لهکۆڕبهندهکدا چهندین دانیشتن و کۆڕ ههیه کهکهسى ئاسایى ناتوانێت بهشدار ببێت و تهنها بۆ کەسانى تایبهتهو تهنها کهسایهتییه باڵاکان و سهرکردهکان بۆیان ههیه لهزۆربهى کۆڕو سیمینارهکان بهشداربن.

کۆڕبهندهکه رووبهڕووى رهخنه بووهتهوه

لوتکهى داڤۆس رووبهڕووى چهندین رهخنه بووهتهوه لهلایهن رهخنهگرانهوهو پێیانوایه کۆڕبهندهکه هیچ کێشهیهک چارهسهر ناکات.

رهخنهگران باس لهوهدهکهن کهکۆڕبهندهکه تهنها «کۆبوونهوەى ساڵانهى بهرپرسان و سهرکردهکانه«بۆ کهیفخۆشى خۆیان.

ههر لهبهر ئهم رهخنانه بۆریس جۆنسن سهرۆک وهزیران بهریتانیا ئامادهنهبوو بهشدارى لهکۆڕبهندهکهدا بکات و نهشیهێشت هیچ یهک لهوهزیرهکانى بچنه داڤۆس، چونکه «تهرکیزى ئێمه دهبێت لهسهر خزمهتکردنى خهڵک بێت نهک شامپانیا خواردنهوه لهگهڵ ملیاردێرهکان».

ئایا داڤۆس هیچ دهستکهوتى ههبووه؟

زۆربهى کۆمپانیاو سهرکرده باڵاکان لوتکهى داڤۆس بهکاردههێنن بۆ بهڵێندان، بهڵام تا ئێستا دهسکهوتى کهم لهم کۆڕبهندهدا بهدهستهاتووه.

لهساڵى ١٩٨٨ کۆبوونهوهى سهرۆک وهزیرانى تورکیا تورگوت ئۆزاڵ لهگهڵ هاوتا یۆنانییهکهی، ئهندریاس پاپاندروو پهیوهندى ههردوو وڵاتى ئاسایى کردهوهو لهلێوارى جهنگ گهڕاندنییهوه.

لهکاتێکدا لهساڵى ٢٠٠٠ هاوپهیمانى جیهانى بۆ ڤاکسین و دژهنهخۆشى کۆڕبهندهکهى بهکارهێنا بۆ بهگهڕخستنى چهندین پرۆگرام بۆ دهرزى لێدان لهملیۆنهها منداڵ دژى نهخۆشی.

لهساڵى ٢٠٠٢دا دهستپێشخهرى تهندروستى ججیهانى لهلایهن کۆفى ئهنان سکرتێرى گشتى ئهوکاتى نهتهوهیهکگرتووهکانهوه لهکۆڕبهندهکهدا دامهزرا.

له‌مساڵیشدا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند وڵاته‌که‌ى به‌شدارى ده‌کات له‌ «ده‌ستپێشخه‌رى چاندنى یه‌ک ترلیۆن دره‌خت»بۆ پاراستنى ژینگه‌، به‌ڵام گرێتا سه‌نبێرگى چالاکوانى سویدى له‌وه‌ڵامدا ره‌خنه‌ى توندى له‌سه‌رۆکى ئه‌مریکا گرت و وتى که‌ «چاندنى دره‌خت به‌س نییه‌ بۆ پاراستنى ژینگه‌«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار