کێشه‌ى مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانى و رێکخراوه‌کانى ژنان کۆتایى نایەت

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

کێشهى نێوان رێکخراوهکانى ژنان و مهزههر خۆراسانى، مامۆستاى ئاینى گهیشتووته دادگا لهسهر بهکارهێنانى وشهى «داینهسور»و  وهزارهتى ئهوقافیش دهڵێت چاوهڕێى بڕیارى دادگا دهکهن.

لهساڵى2018دا مهزههر خۆراسانى مامۆستاى ئاینى و خاوهنى کهناڵى سروشت،  لهکهناڵهکهى خۆیهوه بهشێک لهژنانى کوردى به «داینهسور « ناوبردو رێکخراوى مهدهنیشى به«کۆمهڵه گا» ناوبرد.  رێکخراوهکانى ژنان و کۆمهڵى مهدهنى ئهوکات کهمپهینێکیان راگهیاند و واژۆیان کۆکردهوهو سکاڵایى یاساییان لهڕێگهى داواکارى گشتى سلێمانیهوه تۆمار کرد لهسهر مامۆستا مهزههر خۆراسانى و دۆسیهکه رهوانهى بنکهى پۆلیسى فاروق کرا لهههولێر و بڕیاره دووشهممهى داهاتوو 27ى کانونى دووهم رۆژى دادگاییکردنهکه دهستپێبکات.

بههار مونزیر، چالاکوانى بوارى ژنان و سکاڵاکارو نوێنهرى کهمپینى (سوکایه‌تى و ئیهانه‌ به‌ ژن راگرن) لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى ‌ وت»  تێڕوانینى کهسێکى وهک ئهو ههر ئهبێت وابێت و شتێکى تر چاوهڕێناکهم، بهڵام ئهوهى کهگرنگه دهسهڵاتى دادوهرى و دهسهڵاتى جێبهجێکار کهحکومهته چیدهڵێن لهسهر ئهم ههموو سوکایهتیهى بهژن و هاندان دهکات بۆ فرهژنى، ژنى کورد به داینهسورو بهخراپ و بهئاژهڵ ناودهبات، کۆمهڵگاى مهدهنى بهکۆمهڵه گا ناودهبات، بۆیه دهبێت مهلا مهزههر بێدهنگ بکرێت».

ههروهها پێشیوابوو رۆڵى دادگا گرنگه کهڕۆڵى خۆى ببینێت و مامهڵهى لهگهڵدا بکات، وتیشى:»ئهگهر هیچ پشتیوانیهکى نیه، بۆ حکومهت بێدهنگى ناکات و بۆ کهس قسهناکات، پێویسته حکومهت لهسهرى بێتهدهنگ و ئهم مهلایه بهئاسانى لێى دهردهچێت و کهیسهکه دادەخرێت».

کهیسهکهى مهلا مهزههر لهگهڵ کهمپینى سوکایهتى بهژن راگرن رۆژى27ى ئهم مانگه دهچنه بهردهم دادگا.

بههار مونزیر وتیشى»خۆمان بۆ ئهوه داناوه سنورێک بۆ ئهم سوکایهتیه دابنرێت و کهیسهکه ببرێتهوهو دادگا وهک خۆى مامهڵهى لهگهڵدا بکات».

مهلا مهزههر خۆراسانى:  رێکخراوهکانى ژنان بێجگه لهبازرگانى بهسهر ئافرهتانهوه هیچ مهرامێک و مهبهستێکى تریان نهبووه

لهبهرانبهردا، مهزههر خۆراسانى مامۆستایى ئاینى و خاوهنى کهناڵى سروشت لهچاوپێکهوتنێکدا لهگهڵ هاوڵاتى ‌ که لهلاپهره 6 دا دهقهکهى بڵاوکراوهتهوه دهڵێت:»ئهو ئافرهتانه داینهسورن کهدژایهتى خواو پێغهمبهر دهکهن و ئافرهتى خراپن، ئێستاش سوورم ئافرهتى خراپ بهدڕهوشت و ئهوهى ئینتیفازه دهکات بهڕووى باوک و مێردیدا داینهسوره«.

مامۆستا مهلا مهزههر خۆراسانى، ئاماژه بهوهش دهدات «ئهم رێکخراوانهى ژنان بێجگه لهبازرگانى بهسهر ئافرهتانهوه هیچ مهرامێک و مهبهستێکى تریان نهبووهو تائێستا نهیانتوانیوه دوو ئاشق بگهیهنن بهیهکترى، تهنیا بهکوشتن کۆتایى بهئهشقهکهیان هاتووه، خێزانێکى تهڵاقدراویان نهگهیاندۆتهوه بۆ لاى یهکترى، ئیللا کێشهى کۆمهڵایهتى تریان زیادکردووه«.

ههروهها خۆراسانى دهشڵێت:» ئهوهى ئێمه دهیبینین ئهو رێکخراوانه بهههموویان یهخهى کهسێکیان گرتووهو دهیانهوێت زوڵمى لێبکهن، کهواته لهمهبادیئى خۆیان لایانداوه، چونکه رێکخراو بۆ رۆشنبیرى کردن و بههاناوهچوونى خهڵکه، ئێستا بهههموویان گهلهکۆمهکهیان کردووه لهتاقه نهفهرێک، دهیانهوێت ئهو بینایهى کهمامۆستایاى ئاینى رۆڵیان ههیه لهبنیاتنانى ئیسلام  بیڕوخێنن و تهواو».

وتهبێژى وهزارهتى ئهوقاف و کاروبارى ئاینى حکومهتى ههرێم ئاماژه بهوهدهدات لهبارهى ئهو کهیسهوه بهرپرسیار نین و لهناو بازنهى مزگهوتدا رووینهداوه.

نهبهز ئیسماعیل، وتهبێژى وهزارهتى ئهوقاف، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى ‌ وت «ئهو چالاکوانانه داوایان تۆمارکردووهو مامۆستاش چۆته بهردهم دادگاو وهک ههر کهیسێکى کهسێکى ئاسایى تر، بهڵام لهحاڵهتێکدا که لهناو بازنهى مزگهوتدا کێشهیهک رووبدات ئێمه لێى بهرپرسین و پهیوهندى بهئێمهوه نیه و خۆمان تێکهڵاوى بابهتهکه ناکهین «.

ههروهها جهختى لهوهشکردهوه که «مامۆستا مهزههر لاى ئێمه ناوى تۆمارهو وتارخوێنهو خاوهنى بڕوانامهى باڵایهو هیچ کێشهیهکى نیه«.

وتهبێژى وهزارهتى ئهوقاف، ئهوهشى روونکردهوه  چاوهڕوانى بڕیارى دادگا دهکهن، «دادگا ههر بڕیارێک بدات ئێمه پشتگیرى دهکهین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار