هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح دەکرێت لەگەڵ ترەمپ کۆنەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا 

میلیشیا و بەرپرسە عێراقییەکانی نزیک ئێران هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح دەکەن لە کۆڕبەندی داڤۆس لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆنەبێتەوە. 

بڕیارە ئەمرۆ ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە لەمیانی کۆربەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا.

هەر ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح گەیشتە داڤۆس و بڕیارە وتارێک بدات لەسەر دۆخی خراپی ئێستا عێراق و قووڵبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

کۆمەڵیک بەرپرس و فەرماندەی میلیشیاکانی عێراق داوا لە بەرهەم ساڵح دەکەن لەگەڵ ترەمپ کۆنەبێتەوە ئەگەرنا  لێی قبوڵ ناکەن.

ئەبو عەلی عەسکەری، فەرماندەیەکی باڵای ئەمنی کەتائیبی حیزبوڵای سەر بە حەشدی شەحبی لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە بەرهەم ساڵح لەگەڵ ترەمپ و باندە چەتەکەی کۆنەبێتەوە، ئەگەر کۆببێتەوە لەگەڵی ئەوا عێراقییەکان رووبەرووی دەبنەوە". 

عەلی عەسکەری نوسیویشیەتی کە "خەڵک لەپۆستەکەی دووریدەخنەوە". 

حەسەن سالم، پەرلەمانتاری لیستی سادیقونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی هەقیش داوای لە سەرۆکی عێراق دەکات کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ هەڵبوەشێنێتەوە. 

"داوا لە سەرۆک دەکەین کۆبونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ یان هەر بەپرسێکی ئەمریکی هەڵبوەسێنێتەوە لە داڤۆس لە تۆڵەی خوێنی شەهیدەکان و سەروەری عێراق". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار