بەرهەم ساڵح: بەرژەوەندی هاوبەشی زۆرمان لەگەڵ ئەمریكا هەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا  ئەمڕۆ لە داڤۆسی پایتەختی سویسرا کۆبونەوە.

بەرهەم ساڵح رایگەیاند  "بەرژەوەندی هاوبەشی زۆرمان هەیە لەگەڵ ئەمریكا، روبەڕوبونەوەی داعش، سەقامگیری و سەروەری خاكی عێراق كاری لە پێشینەمانە".

دۆناڵد ترەمپ لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند "لەگەڵ عێراق كاری زۆر پێكەوە دەكەین، لەبواری سەربازیدا پێكەوە كاردەكەین، سەبارەت بە داعش پێكەوە كار دەكەین و بەرەوپێشچونی باش هەیە لە نێوان هەردولا".

بەرهەم ساڵح  راشیگه‌یاند لەگەڵ ئەمریکا کاری زۆریان هەیە، بەڵام  سەقامگیری و سەروەری خاكی عێراق كاری لە پێشینەیانە.

سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆك كۆماری عێراقی وت "ئێمە هاوڕێی یەكترین و دەمەوێت سوپاست بكەن".

 بەرهەم ساڵح وتیشى "دەرفەتێكی گرنگە و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆك ترەمپ دەكەین، بۆ قسەكردن لەسەر بەرەوپێشچونەكانی ناوچەكە، بەهیوای ئەوەین گفتوگۆكەمان بەرهەمداربێت، ئەمریكا رۆڵێكی سەرەكی بینیوە لە شەڕی داعشدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویست دەكات روبەڕوبونەوەی داعش بەردەوامی پێبدرێت و كۆتایی پێبهێنرێت، من هەمان بۆچونم هەیە كە پێویستە عێراق خاكێكی سەربەخۆ و سەقامگیری هەبێت".

سەبارەت بە بازرگانییەكانی نەوت ترەمپ وتی، "بابەتی بازرگانی نەوت یەكێكە لە كارە گرنگەكان، هەم بۆ عێراق گرنگە هەم بۆ ئەمریكا، لەبەر ئەوە زۆر بابەتی ئەرێنی هەیە كە قسەی لەسەر بكەین".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار