وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى بۆ هاوڵاتى: گرێبه‌ستى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران نوێکرایه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند به‌واژۆى وه‌زیر گرێبه‌ستى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ى سالێک نوێکرایه‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى کوردستان له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" وه‌زیرى دارایى و ئابورى واژۆى کرد له‌سه‌ر گرێبه‌ستى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بۆ ماوه‌ى سالێک نوێبکرێته‌وه".
ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له هه‌رێمى کوردستان29 هەزار و 886 فەرمانبەرن.
ڕونیکرده‌وه و وتى" هه‌میشه وایه گرێبه‌ست بۆ ماوه‌ى سالێک ده‌بێت له 1کانونى دووه‌مى ساڵه‌که‌وه بۆ 31کانونى یه‌که‌مى کۆتاى ساڵه‌که کارى پێده‌کرێت".
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین جار داوایان له حکومه‌ت کرد گرێبه‌سته‌کانیان بۆ بکرێته هه‌میشه‌یى.