ده‌قى کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى نێچیرڤان بارزانى و دۆناڵد تره‌مپ
سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ دۆناڵد تره‌مپ: ئێمه هاوبه‌شێکى گرنگى یه‌کدین سوپاس بۆ پشتیوانییه‌کانت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى کۆبوونه‌وه‌یان له کۆڕبه‌ندى داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى سه‌رۆکى ئه‌مریکاى کرد بۆ پشتیوانى کردنى له گه‌لى کورد، تره‌مپیش رایگه‌یاند" به‌باشى کارمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان کردووه"
سه‌رۆکى ئه‌مریکا وتى "جێى خۆشحاڵیمه که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانى کوردستاندام، ئێمه کاتێکى دیاریکراومان بۆ کۆبوونه‌وه هه‌یه، بۆ ماوه‌یه‌کى زۆره ده‌مانه‌وێت یه‌کتر ببینین".
له‌باره‌ى هێزه‌کانیان له باکوورى سووریا تره‌مپ وتى "ئێمه له هه‌ندێک ناوچه‌ى سنوورى سووریا ده‌رچووین، ئێمه زۆر به‌باشى کارمان له‌گه‌ڵ تورکیا کردووه له‌باره‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى پێى ده‌گوترێت ناوچه‌ى ئارام، من ئه‌وه به‌رزده‌نرخێنم که تاوه‌کو ده‌کرێت ئه‌وێ سه‌لامه‌ت بهێڵینه‌وه".
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا سوپاسى سه‌رۆکى ئه‌مریکاى کرد و رایگه‌یاند: "ئێمه هاوبه‌شه‌ێکى گرنگى یه‌کدین، سوپاس بۆ سه‌رکردایه‌تیت، سوپاس بۆ پشتیوانییه‌کانت، ئێمه به‌یه‌که‌وه داعشمان تێکشکاند، به‌ناوى گه‌لى کوردستانه‌وه ده‌مه‌وێت سوپاس و پێزانینى خۆمان ده‌رببڕین بۆ سه‌رکردایه‌تى و بۆ پشتیوانییه‌که‌ت".
ده‌قى وته‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا:
زۆر سوپاس، جێى خۆشحاڵیمه که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانى کوردستاندام، ئێمه کاتێکى دیاریکراومان بۆ کۆبوونه‌وه هه‌یه. بۆ ماوه‌یه‌کى زۆره ده‌مانه‌وێت یه‌کتر ببینین. وه‌ک خۆتان ده‌زانن، ئێمه سوریامان له ناوچه سنوورییه‌کان به‌جێهێشتووه و ئه‌مه‌شمان به‌باشى له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌نجامدا، هێنده‌ش باش ئه‌نجامدراوه که به‌بیرى هه‌ر که‌سێکدا هاتبێت. ئێستا ناوچه‌ى ئارامیان هه‌یه و من پێزانینم بۆ هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه وایانکردووه ئه‌م ناوچانه سه‌لامه‌ت بن. ئێمه نه‌وتمان هه‌یه و هه‌ندێک سه‌ربازمان بۆ پاراستنى نه‌وته‌که به‌جێهێشتووه، چونکه ئێمه نه‌وته‌که‌مان به‌ده‌ستهێناوه و کاریش له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌که‌ین و زۆر به‌باشى پاراستوومانه. هه‌روه‌ها به هه‌زاران ده‌ستگیرکراوى داعشمان هه‌یه، خه‌لافه‌تى (داعشمان) 100% تێکشکاند، هه‌روه‌ها ئه‌مه ناوچه‌یه‌کى زۆر جێگه‌ى سه‌رنجه. ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر باشمان هه‌یه و جێى خۆشحاڵیمه که له‌گه‌ڵ تۆم، زۆر سوپاس.
ده‌قى وته‌کانى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
ده‌مه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزمه‌وه تاوه‌کو سوپاست بکه‌م به‌ڕێز سه‌رۆک بۆ پێشوازیکردن له ئێمه له داڤۆس، وه‌ک خۆشت باستکرد و تۆ ده‌زانى ئێمه بۆ ماوه‌یه‌کى زۆره چاوه‌ڕێى ئه‌م چرکه ساته ده‌که‌ین. سوپاس بۆ سه‌رکردایه‌تیت، سوپاس بۆ پشتیوانییه‌کانت، ئێمه به‌یه‌که‌وه داعشمان تێکشکاند، بۆیه به‌ناوى گه‌لى کوردستانه‌وه ده‌مه‌وێت سوپاس و پێزانى خۆمان ده‌رببڕین بۆ سه‌رکردایه‌تى و بۆ پشتیوانییه‌که‌ت، سوپاس.
راگه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ کۆبونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى و دۆناڵد تره‌مپ:
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له داڤۆس له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مریکا کۆبووه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆناڵد تره‌مپ گه‌لى کوردستانى به گه‌لێکى مه‌زن وه‌سفکردووه‌و سوپاس و پێزانینى ئه‌مریکاى بۆ رۆڵى پێشمه‌رگه له تێکشاندنى داعش و پاراستنى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى کوردستان دووپاتکردۆته‌وه
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکێ، په‌ره‌پێدانیان به‌تایبه‌تى له بوارى هاریکاریى وزه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌ترسییه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و چۆنییه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، ره‌وشى ناوچه‌که به‌گشتى و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌که و دۆخى سووریایان تاوتوێکرد.
دۆناڵد ترمپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا گه‌لى کوردستانى به گه‌لێکى مه‌زن وه‌سف کرد و گوتى: ئێمه قه‌رزارتانین، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى ئه‌مریکاى بۆ رۆڵى هه‌رێمى کوردستان و پێشمه‌رگه له تێکشاندنى داعش و پاراستنى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى کوردستان دووپاتکرده‌وه.
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌ناوى گه‌لى کوردستانه‌وه سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆکى ئه‌مریکا دووپاتکرده‌وه بۆ پشتگیری‌یان له هه‌رێمى کوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه کرده‌وه هێشتا تیرۆر له ناوچه‌که مه‌ترسییه‌کى راسته‌قینه‌یه، بۆیه گرنگه هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌رکه‌کانى به‌رده‌وامبێت.
له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى هه‌رێمى کوردستان هه‌ر له راپه‌ڕینى ساڵى 1991ـه‌وه تاوه‌کو ئازادیى عێراق و قۆناخه‌کانى دواى ساڵى 2003 و رۆڵى هه‌رێمى کوردستانى له بنیاتنانه‌وه‌ى عێراقى تازه پێشکه‌ش کرد و خواستى هه‌رێمى بۆ بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له بواره جیاکاندا نیشاندا.
هاوکات سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌که رایگه‌یاند، "له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌رهه‌مدار و دۆستانه‌دا له داڤۆس، خۆشحاڵم بووم به بینینى سه‌رۆک دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و پێزانینى هه‌بوو بۆ رۆڵى کوردستان له شه‌ڕى به‌یه‌که‌وه له‌دژى داعش و پارێزگاریکردن له که‌مینه‌کان. من سوپاسى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکام کرد بۆ سه‌رکردایه‌تى و پاڵپشتی. ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر به‌شه‌کانى دیکه‌ى عێراق و هاوئاهه‌نگى ئابوورى کرد".