نامه‌یه‌کى نهێنى سه‌ربازى عه‌بدولهه‌مدى بۆ ئه‌مریکیه‌کان ئاشکراده‌کرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نامه‌یه‌کى نهێنى عادل عه‌بدولهه‌مدى ئاشکراده‌کرێت که بۆ ئه‌مریکیه‌کانى ناردووه و نه‌رمیه‌کى زۆرى نواندووه به‌رامبه‌ریان پێى ڕاگه‌یاندوون به‌په‌له به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه چوون.
نووسراوێكی فه‌رمی به واژووی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشکراکراوه كه به‌نهێنی له 2ی شوباتی 2020ی ئاراسته‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكاى کردووه.
نووسراوه‌كه وه‌ڵامه بۆ نامه‌یه‌كی مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا كه داوای كردووه عێراق به‌په‌له قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه به‌ر ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كانیان كه‌وتووه.
عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا نه‌رمییه‌كی زۆری نواندووه و رایگه‌یاندووه "كه به‌په‌له به‌ده‌م داواكارییه‌كانی ئه‌مریكاوه چوون و لیژنه‌یان بۆ پێكهێناوه".
له نووسراوه‌كه‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیسپه‌ر داوای له به‌غدا كردبێت كارئاسانی بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆت له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د و بنكه‌كه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر بكات.
هه‌ر له وه‌ڵامه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه به وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكای وتووه كه پێی باشتره هێنانی سیستمه‌كه بۆ دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دوابخرێت یان بابه‌ته‌كه ببرێته په‌رله‌مان تا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت.