له‌سلێمانى بۆ ماوه‌ى مانگێک و له که‌رکوک بۆ 15 رۆژ کرایه پشوو
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشکراى ده‌کات به زۆرینه‌ى ده‌نگ بریاریدا بۆ ماوه‌ى مانگێک بکرێته پشوو.
رێکه‌وت زه‌کى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به سایتى هاوڵاتى وت" له‌پێناو پاراستنى خوێندکاران له بڕیاره له 26ى شوباته‌وه تا 24ى ئازار پشوو سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى خوێندن له پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌رین جێبه‌جێ ده‌کرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌پاڵپشتى یاساى ژماره 3 ئه‌و بریاره‌ى داوه‌و پێویست ناکات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حکومه‌ت.
هاوکات، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌نگاوى له‌ئێستادا له کۆنگره‌ى رۆژنامه‌نوسى رایگه‌یاند:" به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بریارماندا پشووى خوێندنگاکان له 26ى شوبات تا 24ى ئازار پشوو ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌و بریاره‌مانداوه".
هه‌روه‌ها له پارێزگاى که‌رکوک بۆ ماوه‌ى 15 رۆژ کرایه پشوو به‌هۆى رێگه گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا.