جێگرى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران تووشى کۆرۆنا بوو
4 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
میدیاکانى ئێران بڵاویانکرده‌وه ئیره‌ج هه‌ریرجى، جێگرى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه و ئێستا له‌ژێر چاودێریدایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٥ى شوباتى ٢٠٢٠ ئاژانسى هه‌واڵى ئیلناى ئێرانى بڵاویکرده‌وه ئیره‌ج هه‌ریرجى جێگرى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران پشکنینى بۆ کراوه و ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌رێنیى بووه بۆ تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا.
کیانوش جه‌هانپور، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێرانیش هه‌واڵه‌که‌ى پشتراستکرده‌وه و رایگه‌یاند:" ئێستا ئیره‌ج هه‌ریرجى له‌گلدانه‌وه‌ى ته‌ندروستى (که‌ره‌نتینه‌دایه) و چاودێرى ده‌کرێت".
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران رایگه‌یاند ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه گیانیان له‌ه‌دستداوه گه‌شتووه‌ته 15 که‌س و 95 حاڵه‌تى تووشبونیش هه‌یه.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو یه‌که‌م حاڵه‌تى ڤایرۆسه‌که له شارى قومى ئێران راگه‌یاندرا که دوو که‌سى به‌ته‌مه‌ن بوون و ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌ماوه‌ى که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا ڤایرۆسه‌که له ئێرانه‌وه ته‌شه‌نه‌ى کرد بۆ چه‌ند وڵاتێکى دراوسێ له‌وانه، به‌حره‌ین، کوه‌یت، ئه‌فغانستان، عێراق.