وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێم: 10 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند له 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 477 پشکنین ئه‌نجامدراون و به‌پێى پشکنینه‌کان 10که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ئازارى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوى ژماره 29دا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند، له 24 کاتژمرى رابردوودا 10 که‌س ئه‌نجامى پشکنینه‌که‌یان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه و تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، که چوار که‌سیان له هه‌ولێرن، ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن 28 ساڵ، سێ گه‌نج ته‌مه‌نیان 15 و 18 و 26 ساڵه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه له پارێزگاى دهۆک پێنج نه‌خۆش تۆمار کراون، که ئه‌ندامانى یه‌ک خێزانن، پیاوێکى ته‌مه‌ن 45 ساڵ که له به‌ریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ژنێکى 39 ساڵ و دوو گه‌نجى ته‌مه‌ن 13 و 14 ساڵ، هه‌روه‌ها منداڵێکى ته‌مه‌ن پێنج ساڵن.
به‌و ئاماره نوێیه‌ش ژماره‌ى تووشبوان له هه‌رێمى کوردستان ده‌گاته 113 که‌س و له نێویاندا ته‌نها دوو گیان له‌ده‌ستدان تۆمار کراوه‌و 39 یان چاکبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوى وەزارەتی تەندروستی:
ژمارە (29)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەرەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (5144) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1651) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (700) لە هەولێر، (275) لە سلێمانی، (566) لە دهۆك، (42) لە هەڵەبجە، (9) لە گەرمیان، (39) لە ڕاپەرین، (20) لە کۆیە و (3493) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (94) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (477) پشکنین کراوە، (311) هەولێر، (99) سلێمانی، (67) دهۆك.
ئەنجام (10) تووشبووی نوێ تۆمارکرا و بەم شێوەیەی خوارەوە:-
* پارێزگای هەولێر (4) پۆزەتیڤ، کە (1) ئافرەت تەمەن (28) ساڵ و (3) گەنج تەمەنیان (15)، (18)، (26) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
* پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکی تەمەن (56) ساڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
* پارێزگای دهۆك (5) پۆزەتیڤ، کە هەموویان یەك خێزانن (1) پیاو تەمەن (45) ساڵ کە لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە، (1) ئافرەت تەمەن (39) ساڵ، (2) گەنج تەمەنیان (14)، (13) ساڵ، (1) منداڵ تەمەن (5) ساڵ.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (113) تووشبوو، لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (39) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حكومه‌تی هەرێمی کوردستان
27ى ئازارى 2020