وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران: دووهه‌زارو 517 که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران رایگه‌یاند ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته زیاتر له دوو هه‌زارو 517 که‌س و سێ هه‌زارو 76 حاڵه‌تى نوێ له 24 کاتژمێرى رابردوودا تۆمار کراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئازارى 2020 کیانوش جه‌هانپور، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران، رایگه‌یاند له ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوودا، 139 که‌سى دیکه به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌وه‌ش کۆى گشتى گیانله‌ده‌ستداوانى ڤایرۆسه‌که گه‌یشتۆته دوو هه‌زارو 517 که‌س.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا سێ هه‌زارو 76 حاڵه‌تى نوێى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له ئێران تۆمارکراون.
به‌پێى وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران تا ئێستا کۆى ژماره‌ى توشبوانى به کۆرۆنا له ئێران گه‌یشتۆته 35 هه‌زارو 408 که‌س و له‌وانه‌ش 11 هه‌زارو 679 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه.
به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌سه‌دا 7% ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.