سلێمانی: قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی رایگهیاند پێویستە ھاووڵاتییان پابەندبن بە رێنماییەكان ودهلێت "قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات، چەند ھەفتەی داھاتوو نزیک دەبینەوە لە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا".
قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی، ئهمرۆ یهکشهممه، 29ئازارى2020، لهراگهیاندراوێکدا رایگهیاند" قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات، چەند ھەفتەی داھاتوو نزیک دەبینەوە لە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا، ئەمە ساتەوەختێکی تەواو مێژووییە بۆ ھەرێمی کوردستان".
راشیدهگهیهنێت " داواتان لێدەکەین دانبەخۆتاندا بگرن زۆرێک لە دژوارییەکانمان تێپەڕاندووە، لە چەند رۆژی داھاتوودا لەماڵەکانتان بمێننەوە، تا ئەو کاتەی مەترسی کۆرۆنا کەمدەبێتەوە و دواجار بە ھەوڵی ھەموان بەسەر کۆرۆنادا سەر دەکەوین".
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢5) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥3) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.