وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: مه‌سرور بارزانى موچه رێکده‌خاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند" مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت باسى کردووه موچه‌و خه‌رجى دام و ده‌زگاکانى هه‌رێم رێکده‌خاته‌وه ".
جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکرده‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ سوککردنى باروگوزه‌رانى خه‌ڵکى که‌مده‌رامه‌ت، ئه‌وه‌شى نوسیووه که"وه‌ک مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌ت باسى لێوه‌کردووه به‌پێى داهات و توانا داراییه‌کانى هه‌رێم، پلانمان بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه داناوه و بودجه‌و خه‌رجى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و مووچه خۆران رێکده‌خه‌ینه‌وه".
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، حکومه‌تى هه‌رێم لیژنه‌یه‌کى باڵاى ئابوورى پێکهێناوه بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چاودێرى جێبه‌جێکردنه‌که‌ى ده‌که‌ن و کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا، کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه به‌پێى یاسا ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران رێکده‌خرێته‌وه‌و ئه‌وانه‌شى له وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌کاندان هێشتا بایۆمه‌تریان بۆ نه‌کراوه‌و ئاوات شێخ جه‌ناب له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا داواى کردووه بایۆمه‌تریان ۆ بکرێت.