وەزیری كارەبای هەرێم: دوو هه‌فته‌ى تر وێستگه‌ى خه‌بات ته‌واو ده‌بێت و دۆخى کاره‌با جێگیر ده‌بێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەدا وێستگەی كارەبای خەبات تەواو دەبێت و بەفەرمی دەكەوێتە كار. 

ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم ئه‌مرۆ هه‌ینى، 29 ئایارى 2020، رایگەیاند " تیمێكی كۆری گەیشتۆتە  هەرێمی كوردستان بە مەبەستی تەواوكردنی ویستگەی كارەبای ٣٠٠ میگاواتی قەزای خەبات، بڕیارە لە دوو هەفتەدا ئەو وێستگەیە تەواو بكرێت و بكەوێتە كار".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت ئەو تیمە گەیشتووەتە هەرێم و دەست بە كارەكانی دەكات بۆ ئەوەی بتوانن كارەبای زیاتر بە هاوڵاتیان بدرێت، هەروەها بڕیارە تەواوی تواناكانی وەزارەتی كارەبا بخرێتەگەڕ لەپێناو دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان و جێگیربوونی دۆخی كارەبای هەرێم".

 وتیشى" وابڕیاریشە لە مانگی داهاتوودا كارەبا لە بەنداوی دوكانیش زیاد بێت بەمەش دەتوانرێت  ١٠٠ مێگاواتی تری كارەبا بە هاوڵاتییان بدرێت".

پێشتریش وەزارەتی كارەبا رایگەیاند لەرۆژانی جەژنی رەمەزان 20 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دراوە و ئەوەش تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار