کونسوڵخانەی ئەمریکا هاوکاری سەربازی گه‌یانده‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کونسوڵخانەی ئەمریکا رایگه‌یاند کۆمه‌ڵێک هاوکاریی سەربازییان گه‌یاندۆته‌ هێزەکانی پێشمەرگە تاوەکو لە جەنگی دژ بە داعش بەکاربهێنرێن.

کونسوڵخانەی ئەمریکا تویتێکدا ئه‌مرۆ هه‌ینى، 29 ئایارى 2020 رایگه‌یاند " جل و پێداویستی سەربازیی بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە تاوەکو لە جەنگی دژ بە داعش بەکاربهێنرێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە"  23 بالە جلی سەربازیی و تەلی پاراستن دراوە بە پێشمەرگە".

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئاشکراکردنی وردەکاری هاوکارییەکان روونیکردووەتەوە، جلوبەرگە سەربازییەکان لە پۆستاڵ، گۆرەوی، پانتۆڵ، چاکەت و دەستکێش پێکهاتوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار