تورکیا دەست بە گەشتە ناوخۆییەکان دهکاتهوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری گواستنەوەی تورکیا رایگهیاند له سبهینێوه دەست بە گەشتە ناوخۆییەکان لە ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، ترابزۆن و چەند ناوچەیەکی دیکە دەکەنەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردۆتهوه وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، گەشتەکان هەنگاو بە هەنگاو دەست پێدەکەنەوە، بەڵام جارێ کاتی کردنەوەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان دیار نەکراوە.
پێشتر تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەری راگەیاندبوو، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ دەدەرێت، ژیان ئاسایی بکرێتەوە.
لە تورکیا، 162 هەزار و 120 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 125 هەزار و 963 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 489 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بابهتی پهیوهندیدار