سبه‌ى 400 ملیاره‌که‌ ده‌گاته‌ سه‌ر هه‌ژمارى بانکى ناوه‌ندى هه‌رێم

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار 400ملیار دیناره‌که‌ ى به‌غدا خراوەتەسەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سبه‌ى یه‌کشه‌ممه‌ 1شوباتى 202  به‌ ره‌سمى راده‌گه‌یه‌نرێت.

بەپێی زانیارییەکان پارەکە گەیشتووە بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی رانەگەیێندراوە کە ئەو پارەیە بۆ مووچەیە یان نا.

 رۆژی چوارشەممەی رابردوو رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وەبەرهێنان وتی، هەر پارەیەک بەناوی مووچەوە لە بەغداوە بێت مووچەی پێ دابەشدەکرێت. بۆیە ئەگەری زۆر هەیە لەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ەپێی بودجەی ساڵی 2019 دەبوایە 453 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بنێردرایە، بەڵام ئەم مانگە 53 ملیار دیناری لێبڕیوە و 400 ملیار دیناری ناردووە بە کۆمەڵێک مەرجەوە کە سەرەکیترینیان ئەوەیە لە ماوەی 30 رۆژدا هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی چڕبکەن لەبارەی بودجە و نەوت و بگەنە رێککەوتن.

بەگوێرەی نووسراوێک کە رۆژی 24ـی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە و واژۆی عەلی عەبدولئەمیر، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، فەرماندراوە 400 ملیار دینار بخرێتەسەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنێو بانکی ناوەندیی عێراقدا. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار