یه‌کێتى و یه‌کگرتوو بۆ حکومه‌تى هه‌رێم: چاره‌سه‌رى موچه بکه‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتى نیشتمانى و یه‌کگرتووى ئیسلامى داوا له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن بیرى جددى له‌چاره‌سه‌رکردنى قوتى ھاووڵاتیان به‌گشتى و موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بکاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى ئایارى 2020 له ناوچه‌ى ده‌باشان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى پێشوازیان له‌سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و وه‌فدێکى باڵاى ئه‌و حزبه کرد.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌که، له‌دیدارێکدا جه‌خت کرایه‌وه له فراوانکردنى ئاسۆى ھاریکارى و ھه‌ماھه‌نگى ھاوبه‌ش له‌نێوان ھه‌ردوولایه‌نى دۆستدا، "به‌جۆرێک خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى ھه‌رێم بگه‌یه‌نێت، وێڕایى پێویستى لێکگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رى ته‌واوى کێشه‌کانى نێوان لایه‌نه‌کان، تا ئاشتى و سه‌قامگیرى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر به‌رقه‌راربێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه، ھه‌ر له‌دانیشتنه‌که‌دا دیالۆگ و زمانى ھاوبه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌که‌و له‌به‌ر چاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى ھاوبه‌ش له بڕیار‌و ئاڕاسته سیاسییه‌کان دووپاتکرایه‌وه و داوا له‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردنیش کرا بیرى جددى له‌چاره‌سه‌رکردنى ریشه‌یى بژێوى و قوتى ھاووڵاتیان به‌گشتى و موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بکاته‌وه.