شاسوار عه‌بدولواحید: هه‌فته‌ى داهاتوو کاتى روخانى یه‌کجارى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ رایگه‌یاند "هه‌موو لایه‌کى ڕاده‌گه‌ێنین که هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌شڵێت:"کاتى ڕوخانى یه‌کجاره‌کى هاتووه".
له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوک، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ په‌یامێکى به‌ناوى هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌فته‌ى خۆپیشاندان و روخانى ده‌سه‌ڵاته "بڵاوکرده‌وه و تیایدا نوسیویه‌تى " لێره‌وه به هه‌موو لایه‌کى ڕاده‌گه‌ێنین که هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌یکه‌ینه هه‌فته‌ى روخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، هه‌مووان پێکه‌وه به‌ره‌و یه‌ک ئامانج، ئامانجى گه‌وره، ئامانجى گۆڕینى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى که ٢٩ ساڵه هاوڵاتى هه‌رێم ده‌چجه‌وسێنێته‌وه و زوڵم له خه‌ڵک ده‌کات."
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ:
"هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌فته‌ى خۆپیشاندان و روخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته"
پلانى ده‌سه‌ڵات چییه بۆ مانه‌وه‌ى خۆى و شکستهێنان به خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ری؟
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچى نه‌ماوه و کاتى ڕوخانى یه‌کجاره‌کى هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر تۆزێک فریاى بکه‌وێت و که‌مێک ته‌مه‌نى درێژ بکاته‌وه، په‌رته‌وازه‌یى و ساردکردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکه.
ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت هه‌موو گروپ و خه‌لکه ناڕازییه‌کان په‌رت په‌رت بکات، ده‌یه‌وێت گومان له‌سه‌ر خه‌ڵکى باش و نیه‌تى باش دروست بکات و له برى ئه‌وه خۆى خه‌لکى نزیک خۆى بخاته پێشه‌وه و به ناوى که‌سانى نارازی، جه‌ماوه‌ر سارد بکه‌نه‌وه و خه‌لکانى نارازى بکه‌ن به دوژمنى یه‌کتر.ده‌یه‌ویت خه‌ڵکه نارازییه‌کان له‌برى روى ده‌میان له‌ده‌سه‌ڵات بێت، روى ده‌میان له یه‌ک بێت و ناکۆک بن.
بۆیه تکام وایه له‌سه‌ر جه‌م هاوڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان که ئاگادارى ئه‌و گه‌مه‌یه بن، زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئه‌و هه‌موو ناحه‌قییه‌تان له بیر نه‌چێت، نه‌هێڵن له ڕێى چه‌ند که‌سێک که له ژێره‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵات هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه، میله‌ت سارد بکه‌نه‌وه و خه‌ڵکه نارازییه‌که په‌رته‌وازه بکه‌ن.
هه‌ر که‌س و گروپێک نارازییه له‌م ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وا ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندى میله‌ت له پێش هه‌موو شت ببینێت و ده‌نگى ناره‌زایى به‌رز بکاته‌وه، هه‌ر گروپ و لایه‌ن و که‌ساته‌تییه‌کى نارازى هه‌یه ئه‌وا با پێکه‌وه هه‌مویان خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه‌ش وه‌ک هاوڵاتییه‌کى ئه‌م هه‌رێمه له‌گه‌ڵیان ده‌بین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى خۆمان ده‌بین.
وه لێره‌وه به هه‌موو لایه‌کى ڕاده‌گه‌ێنین که هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌یکه‌ینه هه‌فته‌ى روخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
هه‌مووان پێکه‌وه به‌ره‌و یه‌ک ئامانج، ئامانجى گه‌وره، ئامانجى گۆڕینى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى که ٢٩ ساڵه هاوڵاتى هه‌رێم ده‌چجه‌وسێنێته‌وه و زوڵم له خه‌ڵک ده‌کات.
خۆپیشاندان بۆ داواى مافى خۆته،نه‌ک مافى که‌سى تر... خۆپیشاندان له‌به‌رخاترى خۆته، نه‌ک له‌به‌رخاترى که‌سى تر... خۆپیشاندان بۆ ئه‌وه‌یه خۆت و خێزانه‌که‌ت و منداڵه‌کانتان ژیانێکى خۆشتریان هه‌بێت، نه‌ک له پێناو حیزب و لایه‌نى تر.
پێویسته هاولاتى ئاسایی، فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆر، کاسبکار و خه‌لکانى ناوبازار، گه‌نجانى بێ به‌ش له سه‌روه‌تى ئه‌م هه‌رێمه و پیرو خه‌لکانى به‌ته‌مه‌نى به ئه‌زمونى ئه‌م هه‌رێمه، ژنان و کچان له‌بپاڵ پیاواندا، هه‌مووان پێکه‌وه با ئاماده بین بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو. هه‌فته‌ى هه‌ڵبڕینى ده‌نگمان و بێده‌نگنه‌بوون له مافى خۆمان.