بەختیار عەلی رۆمانێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەمزوانە رۆمانێكی نوێی نووسەر و رۆماننوسی كورد بەختیار عەلی، بڵاودەبێتەوە. رۆمانەكە باس لە رزگاركردنی تاك لە دەست كۆمەڵێكی هێزی گەورەتر لە خۆی دەكات كە هەوڵ دەدەن تێكیبشكێنن.

بەختیار عەلی، نووسەر و رۆماننوسی كورد لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت بە هاوڵاتی دا رایگەیاند" لە ئێستادا لە ناو پرۆژەی رۆمانێكدا ئیش دەكەم كە لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواو دەبێت و چاپ و بڵاو دەكرێتەوە، قەبارەی ئەو رۆمانە نوێیەش قەبارەیەكی زۆر گەورە نییە"

سەبارەت بە ناوەڕۆكی رۆمانە نوێیەكەشی وتی"رۆمانەكە باسی ئەو هێزە تێكشكێنەرەی كۆمەڵگا دەكات بۆ ئینسان، كە كۆمەڵگا چۆن دەتوانێت ئینسانەكان تێكبشكێنێت، تاك دەكەوێتە نێوان كۆمەڵێك بەرداشی لە خۆی گەورەترەوە هێزی زۆر ترسناك، وەك هێزی دین هێزی دەوڵەت هێزی ئایدۆلۆجی، هێزی خێزان، هێزی دیكتاتۆر، هەموویان یەك دەگرن بۆ تێككشاندنی ئەو خەونەی كە تاك هەیەتی"

ئەوەشی وت " رۆمانەكە باسلەوە دەكات، چۆن تاك هەوڵ ئەیات لەناو ئەو هەموو هێزانەدا رێگایەك بۆخۆی بدۆزێتەوەو رزگارییەك بەدەستبهێنێت"

بەختیار عەلی تا ئێستا خاوەنی 9 رۆمانی قەبارە گەورەو بچوك و مام ناوەندەو دواهەمین رۆمانیشی بەناوی كەشتی فریشتەكانە، كە لە سێ‌ بەرگ پێكهاتووە، هەروەها تا ئێستا دوو رۆمانی بەناوی شاری مۆسیقارە سپییەكان و دواهەمین هەناری دونیا، وەرگێڕدراون بۆ زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و لەم هاوینەشدا بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەبنەوە.

 
 

 

 

 
place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار