بەریتانیا هه‌لى وه‌رگرتنى ره‌گه‌زنامه‌ بۆ سێ ملیۆن هاوڵاتى ده‌ره‌خسێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند،  زیاد لە سێ ملیۆن هاووڵاتی هۆنگکۆنگ چانسی ئەوەیان پێدەدرێت، فۆرمی رەگەزنامەی بەریتانیا پڕبکەنەوە.

بۆریس جۆنسن، لەبەر ئەو ناوچە کۆلۆنییەی پێشووی بەریتانیا دەڵێت، ئازادی خەڵکی هۆنگکۆنگ بەهۆی دەرکردنی یاسایەکی نوێی چین لە ژێر ناوی یاسای ئاسایش، پێشێلکراوە.

بەریتانیا نیازی هەیە، ئەو هاووڵاتیانەی لە هۆنگکۆنگ مافەکانیان پێشێل دەکرێت، بۆ وڵاتەکەی بگەوازێتەوە.

هۆنگکۆنگ وەک هەرێمی سەربەخۆی چین، ساڵانێکە دژی یاساکانی چینە و داوای سەربەخۆیی دەکات، بۆ رێگری لەمە، حکومەتی چین یاسایەکی بەناوی یاسای ئاسایشی هۆنگکۆنگ دەرکردووە، کە هەرێمە سەربەخۆکەی چین هەڵدەوەشێنێتەوە.

لە ساڵی 1984، هەردوو حکومەتی بەریتانیا و چین، رێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد و تێیدا هۆگکۆنگ مافی سەربەخۆیی تەواوی وەک هەرێمێک پێدرا، بەڵام چین لەو رێککەوتننە پەشیمان بووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار