تورکیا و سوریا موشه‌کبارانى یه‌کتر ده‌که‌ن
روانگه‌ى سورى: 35 موشه‌ک له‌نێوان تورکیا‌و سوریا ئاراسته‌کراون دژ به یه‌کترى
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه سه‌ربازییه‌کانى هه‌ریه‌ک له تورکیا و سوریا، یه‌کترییان موشه‌کباران کردوه له ناوچه سنورییه‌کانى نێوانیاندا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 روانگه‌ى سوری بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند له دواى نیوه‌شه‌وى رابردوو، له ناوچه‌کانى فه‌تیره و سفوهن له شاخى زاویه‌ى سه‌ر به پارێزگاى ئیدلب، 35 موشه‌ک له‌نێوان تورکیا-سوریا ئاراسته‌کراون دژ به هێزه‌کانى یه‌کترى.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که هێزه‌کانى تورکیا له به چڕى بۆردومانى ناوچه‌کانى (کفرنبل)یان کردووه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوریادایه، ئه‌وه‌ش زیانى گیانى و دارایى لێکه‌وتوه‌ته‌وه له‌ناو ریزه‌کانى سوپاى سوریادا، له وه‌ڵامیشدا هێزه‌کانى سوریا ناوچه‌ى (عه‌نکاو)یان موشه‌کباران کردووه.
روانگه‌ى سورى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه هێزه‌کانى سوریا هه‌ستاون به تۆپبارانکردنى شارۆچکه‌کانی، (فه‌تیره، سفوهن، کفرعوید) له هه‌مان شاخى سه‌ر به ئیدلب، به هاوکارى فڕۆکه‌کانى روسیا له ئاسمانى پارێزگاکه.