لە بارەى پروسەى چاکسازییەوە ؟؟

4 ساڵ لەمەوپێش



‌  عارف روشدى
 

کومەڵێک کەس ، لایەن و دەزگاى راگەیاندن، بە رووکەش چاکسازو لە بنەڕەتدا دژبەر ، لەوەتەى زانیویانە پروسەى چاکسازى دەبێتە سیاسەتێکى نەگورى حکومەتى هەرێم ، بە هەمو شێوەیەک کەوتونەتە پەلاقاژەى بلاوکردنەوەى پروپاگندەی جوراو جور بە تایبەتى گوایە (چاکسازى بریتییە لە کەمکردنەوەى موچە و دەرماڵەکان ) لە راستیدا تەنها هەنگاوێکى کاتى و نەچارى حکومەتە لە پێناوى ڕەخساندنى زەمینیەکى لەبار بۆ خو گونجاندن و رێکخستنەوە لە چوارچیوەى تەنگژەیەکى سیاسی و ئابورى جیهانیدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە سەرتاپاى ولاتانى جیهان لە ئەنجامى بلاوبونەوەى پەتاى ترسناکى (کورونا) ڕووبەڕووى دۆخێکى نالەبارى ئابورى ،سیاسی و کومەلایەتى بونەتەوە ، ملیونەها کەس دووچارى بێکارى وبێموچىەیی هاتون، لە هەرێمى کوردستاندا بێجگە لە دەرهاوێشتە ئابورییەکانى کورونا بە تایبەتى لە ئاستى دابەزینى نرخى نەوتى خاو ، حکومەتى بەغدا وەک دەرفەتهێنانێک سیاسەتى فشارخستنى ئابورى بە راددەیەکى چرتر پیادەدەکات بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان شان بەشانى سەپاندنى مەرجى نارەوا بەمەبەستى پەکخستنى بونیادى ئابورى ، تێکدانى رەورەوەى ژیانى خەڵکى کوردستان و، درز دروستکردن لە نێوانى خەلک و حکومەتدا. لە کاتێکدا شاراوەنییە هەرێمى کوردستان بە تەنگژەیەکی ئابوریدا تیدەپەریت ، بەڵام سەرەراى ئەم هەل و مەرجە سەختە ، شێلگیرانە بە پلان کاردەکرێت بو جێبەجێکردنى پروسەى چاکسازى بریارلێدراوى حکومەت و پەسندکراوى پارلەمان.

 بە پێی پروژەکە چاکسازى گشتگیر دەبێت هەمو سیکتەرەکان دەگریتەوە بە تایبەتى (سێکتەرى نەوت ) ، بەڵام وەک زانراوە چاکسازى پروسەیەکى هەرەمەکى نییە ، هەروەها درێژخایەنە و بێ کێشەو گرفتیش نابێت ، چونکە ناکوکە لە گەڵ بەرژەوەندى بەشێک لە پێکهاتەى سیاسی ، کومەڵایەتى ، ئابورى و خاوەن بەرژەوەند دا ، تەنانەت لایەنى سیاسی بەشدار لە حکومەت و دەنگدەرى پروسەکە ، لە پێناوى پەکخستنى چاکسازى یان بەلاى کەمەوە دواخستنى، ژێر بەژێر و لا بە لا ، لە هەوڵی گرفت دروستکردندان ، دیارترین هەوڵەکانیان بریتییە لەو لێدوانانەی دەدرێن لە بارەى هەنگاوى کەمکردنەوەى کاتى و ناچارى رێژەیەک لە موچەى موچەخوران و ، چەواشەکارانە پێناسەکردنی چاکسازی وەک ( کەمکردنەوەى موچەو دەرمالە ) ؟؟؟؟،

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار