ئێران: چاوه‌ڕێى تۆڵه بن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسانى ئێران ھه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌نجامده‌رانى ھێرشه‌که‌ى سه‌ر بنکه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزى ئه‌سفه‌هان ده‌که‌ن که" هه‌رکه‌سێک تیوه‌گلابێت باچاوهوڕێى تۆڵه بێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 غولام ره‌زا جه‌لالی، سه‌رۆکى به‌رگرى شارستانى ئێران بۆ میدیاکانى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند:" ھه‌رکه‌سێک له ھێرشه‌که‌ى سه‌ر بنکه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزه‌وه تێوه‌گلابێت، با چاوه‌رێى تۆڵه بێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ھۆکار و ئهنجامدهرهکانیشمان دۆزیوه‌ته‌وه و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا رایده‌گه‌نین.
دوێنێ پێنج شه‌ممه، ئاگرێک له بنکه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزه‌وه که‌وته‌وه و باس کرا له‌رێگه‌ى ھێرشى ئینته‌رنێتیه‌وه بنکه‌که ته‌قێندرابێته‌وه.
بنکه‌ى نه‌ته‌نز له پارێزگاى ئه‌سفه‌ھانه و یه‌کێکه له‌و بنکه ئهتۆمیانهى ئێران، که له‌لایه‌ن ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمییه‌وه چاودێرى ورد ده‌کرێت.