ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوو وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزارەتی دارایی رایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و شه‌هیدان موچه‌ وه‌رده‌گرن.

و ئابورى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، 4ى ته‌مموزى 2020 خشته‌یه‌کى نوێى موچه‌ى راگه‌یاند که‌ تا کۆتا رۆژى هه‌فته‌ ته‌نیا دوو وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرن.

وەزارەتی دارایی ڕۆژی یەک شەممە و دووشەممە: مووچەی وەزارەتی شەهیدان / کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر وئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت

ڕۆژی سێشەممە:  مووچەی وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت

رۆژی چوارشەممە: مووچەی وەزارەتی پەروەردە / دەرەوەی شار خەرج دەکرێت

ڕۆژی پێنج شەممە : مووچەی وەزارەتی پەروەردە / ناوشار خەرج دەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار