وه‌زیرى په‌روه‌رده: ده‌بێت تاقیکردنه‌وه‌ى پۆلى 12 ئه‌نجامبدرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى په‌روه‌رده رایگه‌یاند پێویسته تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له‌کاتى خۆیدا که ده‌کاته 11ى ته‌مموز ده‌ست پێ‌بکات و ئه‌نجامبدرێت.
حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌مرۆ شه‌ممه، 4ته‌مموزى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "پێویسته تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له‌کاتى خۆیدا که ده‌کاته 11ى ته‌مموز ده‌ست پێ‌بکات و ئه‌نجامبدرێت چونکه نازانرێت ڤایرۆسى کۆرۆنا که‌ى کۆتایى دێت".
راشیگەیاند، دەبێت قوتابخانەکان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن، دۆخی کۆرۆناش هەرچۆنێک بێت، تاقیکردنەوەکان هەر ئەنجام دەدرێن.
ئاشکرایکرد، ئەمساڵ زیاتر لە 144 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن و لە هەفتەیەک دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
روونیشیکردەوە، دەبێت هەموو قوتابیان ماسک بپۆشن، بەڵام دەستکێش ئارەزوومەندانە دەبێت. بۆ ئەوەش ماسک بۆ قوتابیان دابینکراوە. هەروەها هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە کە ئاڵوگۆڕی کاغەز و پێنووس و پێداویستییەکانی دیکە لە نێوان قوتابیان نەکرێت.
دووپاتیکردەوە، ئامانجمان لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، داهاتووی قوتابیانە و هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەوەش کراوە.
لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی داهاتووش، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، چاوەڕوانی رەوشی کۆرۆنا دەکەین و لە کاتی پێویست، بڕیار لەسەر چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ساڵی داهاتوو دەدەین.
له‌دواى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا و راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ پرۆسه‌ى خوێندیش راگیرا و دواى ماوه‌یه‌ک کۆتایى به خوێندنى ئه‌مساڵ هێنرا ته‌نیا قۆناغى 12ى ئاماده‌یى نه‌بێت که ده‌بێت تاقیکردنه‌وه‌کان ئه‌نجامبده‌ن