توركیا بۆردومانی گونده‌كانی پارێزگای دهۆکى ده‌سپێکرده‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌ بۆردومانكردنی گونده‌كانی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی كانی ماسێ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك کردۆته‌وه‌.

 تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی گوندی شارانێی له‌ سنوری ناحیه‌ی كانی ماسێ له‌ قه‌زای ئامێدیی سه‌ربه‌ پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

ناوچه‌ بۆردومانكراوه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری رۆژئاوای پارێزگای دهۆك و ناوچه‌یه‌كی سنورییه‌ له‌گه‌ڵ باكوری كوردستان.

پێشوتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندی بەرەخێی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆیان بۆردومان کردوە و بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبوە، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوانی بەرزاییەکانی ئەو  گوندە سوتاون.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوەوە توركیا چەندینجار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێم بەبیانوی هەبونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار