وتەبێژی حكومەت: تا 10 رۆژى دیکه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان موچه وه‌رده‌گرن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نەوە و ده‌ڵێت" تاوەکو 15ی تەممووزی 2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان دابه‌شدەکرێت".
جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه، 4ته‌مموزى 2020 رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته راگه‌یێندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت".
هەر لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، تاوەکو 15ی تەممووزی 2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە و ده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌شدەکرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تری راگه‌یاند، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه 5 و 6ی ته‌مموز، مووچەی وەزرارەتی كاروباری شەهیدان و کەس و کاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: رۆژی سێشەممە 7ی ته‌مموز، وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە، دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە 8ی ته‌مموز، مووچه‌ی وەزارەتی پەروەردە له دەرەوەی شار خەرج دەکرێت، هه‌روه‌ك رۆژی پێنجشەممە 9ی ته‌مموز مووچەی وەزارەتی پەروەردە له ناوشار خەرج دەکرێت.