کازمى چه‌ند پۆستێکى باڵا له حه‌شدى شه‌عبى ده‌سه‌نێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بۆ یه‌که‌م جار دوو پۆستى باڵا له حه‌شدى شه‌عبى ده‌سه‌نێته‌وه فالح فه‌یاز له‌هه‌ردوو پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دورخسته‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، فالح فه‌یاز له پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دورخراوه‌ته‌وه و ته‌نها وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دراوه به فه‌ریق روكن عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، كه فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان بووه له ده‌زگای دژه تیرۆری عیراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق پۆستی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له فه‌یاز سه‌نده‌وه و قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری پێشووی ناوخۆی عیراقی بۆ ئه‌و پۆسته راسپارد.