ژورى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى گۆڕان له‌گه‌ڵ کاسپکاره نارازییه‌کان کۆده‌بێته‌وه
ئه‌ندامێکى فراکسۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان هه‌موارى یاساکه ده‌که‌ین که له قازانجى چینى کرێچییه‌کان بێت
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى یاسایى فراکسۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که یاساکه هیچ کێشه‌یه‌کى نییه‌و ئه‌و دادوه‌ره‌ى له سلێمانى نرخى موڵکانه‌کان دیارى ده‌کات زۆر له‌سه‌ر دوکانداره‌کانى زیاد کردووه بۆیه ده‌ڵێت:" هه‌موارى یاساکه ده‌که‌ین که له‌قازانجى چینى کرێچییه‌کاندا بێت.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، به‌شێک له کاسپکارانى ناو بازارى سلێمانى، وه‌ک ناره‌زایه‌تیه‌ک بۆ زیادکردنى نرخى کرێ و سه‌رقفڵانه‌ى دوکانه‌کانیان چونه به‌رده‌م مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان(گردى زه‌رگه‌ته) و دوایان کرد نرخى کرێکانیان وه‌ک پێشترى لێبکرێته‌وه‌و که‌مبکرێته‌وه، چونکه له‌تواناى ئه‌واندا نییه ئه‌و نرخه زۆره‌ى کرێ بده‌ن بۆ ئه‌و دواکانانه‌ى کارى تێدا ده‌که‌ن.
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"ئه‌م یاسایه کێشه له جێبه‌جێکردنه‌که‌یدا هه‌یه، له‌هه‌ولێر و دهۆک هیچ کێشه‌یه‌کى نییه‌و جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام به‌سلێمانى ئه‌و حاکمه‌ى نرخه‌کان دیارى ده‌کات ته‌خمینى عه‌قاره‌کان زۆر ده‌کات و زیادى کردووه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ژورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ کاسپکارانى نارازى کۆبۆته‌وه‌و کۆتایى پێهاتووه‌و بڕیاره رۆژى شه‌ممه کاتژمێر 11 پێشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کانیاندا کۆببینه‌وه.
به‌هار وتیشى" راپۆرتمان ئاماده کردووه‌و هه‌موارى یاساکه ده‌که‌ینه‌وه و پرۆژه‌یه‌کمان ئاماده‌کردووه زیاتر له‌مه‌سله‌حه‌تى کرێچیه‌کاندا بێت به‌شێوه‌یه‌ک که باڵانسیش رابگرێت له‌نێوان خاوه‌ن دوکان و کرێچییه‌کاندا هه‌ر کاتێک کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان کرا که ره‌نگه یه‌کشه‌مه بکرێت ده‌یخه‌ینه ده‌نگدانه‌وه تا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى یاسایى گۆڕان ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه به‌شێک له کرێ و سه‌رقفڵانه‌کان هى ساڵى شه‌سته‌کانه" خاوه‌ن دوکانه‌کان ده‌یانویست کرێچیه‌کان ده‌ربکه‌ن، ئێمه پێمانوتون که ده‌بێت تا چوار ساڵ بۆیان نوێ بکرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌رێکه‌وتنى نێوان کرێچیى و خاوه‌ن دوکانه‌کان بێت، چونکه به‌شێک له سه‌رقفڵانه‌کان هى ساڵى شه‌سته‌کانه".
په‌رله‌مانى کوردستان له‌ماوه‌ى رابردوودا، یاساى موڵکانه‌و کرێى ده‌رکردو نرخى سه‌رجه‌م دوکانه‌کان و قوفڵانه‌ى له‌سه‌ر کرێچى دوکانه‌کان زیاد کرد، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تى کرێچیه‌کانى لێکه‌وتۆته‌وه‌و پێیانوایه له قازانجى خاوه‌ن دوکانه‌کان ئه‌و یاسایه ده‌رکراوه‌و زوڵمیان لێ کراوه.
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گشتوگوزار له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت پڕۆژه‌یه‌کیان ئاماده‌کردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و دادوه‌ره‌ى سلێمانى تا کێشه‌که چاره‌سه‌ر ببێت.
عومه‌ر عینایه‌ت، ئه‌ندامى فراکسۆنى گۆڕان له‌لیژنه‌ى شاره‌وانى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" له‌گه‌ڵ ئه‌و دادوه‌ره‌ى ته‌خمینى کرێى دوکانه‌کان ده‌کات پڕۆژه‌یه‌مان ئاماده کردووه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکرێت و باڵانس له‌نرخ و کرێى سه‌رقفڵانه‌کاندا هه‌بێت".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که فراکسۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ئێستادا 22 ئه‌ندامى ماوه له په‌رله‌مانى کوردستان و ناتوانن به‌ته‌نها تێپه‌رێنن، به‌ڵام وتى" هه‌وڵى جدى بۆ ده‌ده‌ین".
وته‌ى ئه‌م ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مان له‌کاتێکدایه که سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌شێک له کرێچى دوکانه‌کانى ناو بازاڕى سلێمانى چونه به‌رده‌م مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (گردى زه‌رگه‌ته) داوایان کرد کێشه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌لێدوانێکیدا بۆ سایتى هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه ئه‌و کێشه‌یه په‌یوه‌ندى به پارێزگاى سلێمانییه‌وه نییه‌و په‌رله‌مانى کوردستان به یاسا ئه‌و کاره‌یان کردووه بێ ئه‌وه‌ى پرس به ئێمه و شاره‌وانى و بازار بکه‌ن و له‌گه‌ڵیدا نه‌بووین".