هەپەگە: ١٠ سەربازی تورکیا لە برادۆست کوژران

6 ساڵ لەمەوپێش



ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەمڕۆ پێنجەممە، رایگەیاند لەچالاکی گەریلادا لە برادۆست ١٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند "گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان چالاکییەکیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا و گورزی سەختیان لێدان".

هەپەگە ڕایگەیاند دوێنێ لە گەلی عەلیدرێژ لە دوو قۆڵەوە چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورکیای ئەنجامداوەو تێیدا١٠ سەربازی کوژراون و سەربازێکیش بریندرابووە.

هەروەها ڕایگەیاندووە لە ١٠ی تەمووز لە شرناخ چالاکییەکی بەقەناس ئەنجامداوە، کە تێیدا سەربازێکی تورکیا کوژراوەو و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار