بەهۆی كێشەی نێوان دوو بنەماڵەوە گەنجێك دەکوژرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
بەهۆی شەڕو دەمەبۆڵەی نێوان دوو بنەماڵەوە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناحیەی عەربەت بەفیشە كوژرا .
بەڕوەبەرایەتی پۆلیسی سلیمانی رایگەیاند دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان گەنجەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا .
راشیگەیاندوە گەنجەكە ناوی (ب ، ز ، غ) ، لەدایكبوی 1999 یەو دانیشتوی ناحیەی عەرەبەت ەو بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاون بە فیشەكێك كوژراوە .
لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتباری ڕوداوەكە دەرچووەو هەموو بەش و بنكەو هێزەكانی پۆلیس لە ناسنامەی تۆمەتبار ئاگاداركراونەتەوە بۆ دەستگیركردنی .
بابهتی پهیوهندیدار