راپه‌ڕین..هاوڵاتییه‌ک دواى ئه‌وه‌ى بریندار ده‌کرێت، گیانله‌ده‌ستده‌دات
6 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌کى نێوان ناحیه‌ى حاجیاوا و شارۆچکه‌ى سه‌روچاوه کاتژمێر 5:30 سه‌رله‌به‌یانى هاوڵاتییه‌کى ته‌مه‌ن ٥۲ ساڵ به‌بریندارى ده‌دۆزرێته‌وه‌و دواتر گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێکى له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه‌و تیایدا هاتووه "به‌ربه‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر 5:30 خوله‌ک له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌کى نێوان ناحیه‌ى حاجیاوا و شارۆچکه‌ى سه‌روچاوه له نزیک گوندى تاقۆڵان هاوڵاتیێکى ته‌مه‌ن٥۲ ساڵ له ڕه‌گه‌زى نێر به ناوى (ع.ح.ع) به بریندارى به‌جێ مابوو"
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین "ڕێکارى یاسایى گیراوه‌ته‌به‌رو ناوبراو گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ڕانیه، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌که‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه"
ئه‌و هاوڵاتییه پیشه‌ى فه‌رمانبه‌رى پۆسته و گه‌یاندنى حاجیاوا بووه‌و به وته‌ى که‌سوکاری، ناوبراو ڕۆشتووه بۆ گوندى تاقۆڵان بۆ کارى کشتوکاڵی.