گه‌نجانى سۆران بازاڕی پیره‌ژنان داگیرده‌که‌ن

بازاڕێک که‌ژنانى که‌مده‌رامەت سێ ده‌یه‌ پێش ئێستا له‌سۆران دروستیانکردوه‌، بۆته‌ شوێنى که‌یف و سه‌فای گه‌نجانى تازه‌پێگه‌یشتوو.

6 ساڵ لەمەوپێش



ئهحمهد باڵهکى

بازاڕێک کە 30 ساڵ لەمەوبەر چەند پیرەژنێکی شارۆچکەی سۆران دروستیانکرد لەڕێگەی فرۆشتنی ماستەوە، ئێستا بۆتە بازاڕێکی گەورەو فراوان و رۆژانه جمهى دێت لهکڕیار، ئهمهش بۆتههۆى ئهوهى گهنجانێکى زۆر بۆ کاتبهسهربردن رووى تێبکهن و بهدهگمهن ئهو ژنانه ببینرێن کهبازاڕهکهیان دروستکردوه.

بازاڕەکە بە »کۆڵانى پیرهژنان» ناسراوە، لهئێستادا یهکێکه لهکۆڵانهکانى ناوشارى سۆران بازاڕێکى گهرموگوڕى ههیه، ڕۆژانه جمهى دێت لهکڕیارو فرۆشیار، لهئێستادا ئهو دوکان و بازاڕهى لهکۆڵانى پیرهژنان ههیه ههمهجۆرن، بهتایبهت هى کوتاڵ فرۆشتن و شوشهوات و پێڵاو فرۆشى تیایه.

بهگوێرهى قسهکانى ئهو دوکاندارانهى که لهوێ کاری دوکاندارێتى دهکهن ئهڵێن کۆڵانى پیرهژنان لهئێستادا یهکێکه لهپڕ ئیش باشهکانى سۆران، ئهمهش لهکاتێکدایه پێش 15 ساڵ لهمهوبهر هیچ دوکانێکى لێنهبوو، بهڵکو شوێنى ماستفڕۆشى گوندهکانى دهوروبهر بوه«.

سهباح تهها تهمهن 44 ساڵ ئێستا یهکێکه لهو کهسانهى کهلهیهکێک لهبازاڕەکانى کۆڵانى پیرهژنان دوکانێکى کهمالیاتى ههیه، به‌‌هاوڵاتی وت «کاتێک ئهم بازاڕه دروستکرا من دوکانێکم بهکرێ گرت، زۆربهى کهس گاڵتهى پێدههات، دهیانوت کاکه ئێره چۆن بازاڕى دهبێت، ئێستاش یهکێکه لهباشترین شوێنهکانى بازاڕى سۆران... بازاڕى ئێمه ههمهچهشنه ئیشمان زۆر باشه لهخوا بهزیاد بێت».

ئهگهر کهسێک دوکانێک لهم کۆڵانه بهکرێ بگرێت، دهبێت نزیکهى چوار ههزار دۆلار بدات بهو کهسهى که دوکانهکهى بۆ چۆڵدهکات، وهکو سهر قوفڵانه.

ناوى کۆڵانى پیرهژنان لهوه هاتووه که لهدواى ساڵی 2003 پیرهژنهکانى دهوروبهرى سۆران ماستیان دههێناو لهو شوێنه دهیانفرۆشت، ئهوان دواى نوێژى بهیانى لهگوندهکانى خۆیانهوه رویاندهکرده سۆران و ماست و پهنیرى تازهى خۆماڵیان دهبرده سهری ئهو کۆڵانهى کههیچ دوکانێکی لێنهبوو، بهڵام رێبواران لهکاتى رۆیشتنیان بۆ ناو بازاڕ دهیانتوانى ماست و پهنیریان لێبکڕن.

سهباح تهها بههاوڵاتی وت «بازاڕو کڕیارى تایبهت بهخۆیان ههبوو، ماستهکانیان دهنگى دابۆوه، ئهو پیرهژنانهى ماستیان دههێنا ڕواندزو باڵهکیان و دۆلێ ڕوست سیتکان و ههسنان و چهند شوێنێکى تر بوون، ئهو پیرەژنانەى کهماستهکهیان دههێنا مهرج نهبوو ماستهکه هى خۆیان بێت، بهڵکو ههبوو ماستى گوندى خۆى کۆدهکردهوه بهیانیان ئهیخسته بازاڕو دواتر شتێکى بۆخۆى ئهگێڕایهوه باقیهکهشى ئهداوه خاوهنهکهى.»

سمکۆ سهبرى ناوى خوازراوه کوڕی یهکێک لهو پیرهژنانهیه کهئهم بازاڕانهیان دروستکرد، داوای کرد ناوى تەواوى نههێنرێت بههۆى ئیعتیباری کۆمهڵایهتى، ئاماژهى بهوهکرد کاتى خۆى دایکى ماستى گوندهکهیانى بهمهنجهڵى بردوه بۆ سۆران و لهو کۆڵانه فرۆشتویهتى.

سمکۆ به‌‌هاوڵاتی وت ئهو پارهیەى دایکى دهستیکهوتووه، تهنها بهشی مهسروفى دهکردو تهکسى ئهگرت و بهیانیان زوو بهدیار ماستهکهوه دادهنیشت تاوهکو نزیک نیوهڕۆ.

هێشتاش لهنزیک بازاڕهکه ئهگهر بهیانیان زوو گوزرهرێک بکهى بهو شوێنه چهندین پیرهژن ماستیان داناوه ماستهکهشیان بهههمان شێوهى جاران ئهفرۆشن، بهجامه نهک کیلۆ جگهلهوهش جار جاره سهوزهواتى خۆماڵیش لهگهڵ گهڵاى مێوو چهندین شتى تر لهبهردهم خۆیان داناوه، کڕیارى تایبهت بەخۆیان ههیه.

عائیشه مهجید خهڵکى گوندى بێلهنگر ئافرهتێک لهسهرخۆ تهمهن 51 ساڵه کاتژمێر پێنجی بهیانى لهبهردهم مزگهوتى گهورهى سۆران دانیشتبوو نزیک بازاڕى پیرهژنان چهند جامه ماستێکى لهبهردهم بوو، چهند هاوڵاتیهک دهورهیان لێدابوو.

عائیشه به هاوڵاتی وت کارى ڕۆژانهی جارى وا ههیه حەوت تا  15ههزار  دیناری بۆ ئهمێنێتهوه که زۆرجار بهشی هاتوچۆی دهکات.

عائیشه وتى «پێشوتر خۆشتر بوو لهئێستا بازاڕى ئێمه بۆته بازاڕى گهنجان، پێشووتر ئێمه چهندین پیرهژن بهڕیز ماست و سهوزهو گوێزو چهندین شتى ترمان ئهفرۆشت لهبهیانیاندا، بهس بهداخهوه ئێستا ئێمه ههریهکهو لهشوێنێکین، چونکه بازاڕى ئێمه بۆته بازاڕى مۆدێرن و شوێنى عاشقان و گهنجانى سهردهمه».

دواى زیاتر لهسێ دهیه لهدروستکردنى ئهم بازاڕه لهلایهن پیرهژنانى ماست فرۆشهوه، ئێستا گهنجان وهکو شوێنێک بۆ کاتبهسهردن بازاڕهکهیان داگیرکردوه.

سهمیر سهبرى گهنێجکی تهمهن 17 ساڵی دانیشتووى دهوروبهرى سۆرانه به‌‌هاوڵاتی وت «ههموو ڕۆژێک خۆم و چهند هاوڕێیهکمان قژمان بهشێوهى مۆدیلات ئهڕازێنینهوه، ئهچین بۆ خۆمان عاشقایهتى ئهکهین، ڕهقهم ئهگۆڕینهوه، ئهو بازاڕه لاى من زۆر خۆشه من زۆر حهزى پێدهکهم، ئهو بازاڕه تازه هى پیرهژنان نهماوه، بهڵکو بۆته بازاڕى گهنجان».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار