هادى عامری: پشکى له‌سه‌دا 17 و ناوچه جێناکۆکه‌کانمان ناده‌ینه‌وه کورد
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا 17ى بودجه و ناوچه جێناکۆکه‌کانیان دایه‌وه به کورد و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
هادى عامرى له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیدا بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانى له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجێفى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى بڕیار و چه‌ند به‌رپرسێکى تر‌ى سوننه ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه، که له‌نێو شه‌قامى شیعی کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وتبۆوه‌و به "خیانه‌ت" ناویانبرد.
عامرى ده‌ڵێت:" ئاساییه ئه‌گه‌ر ببینین ته‌واوى سه‌رکرده‌ى کوتله شیعه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه سونییه‌کان کۆببنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناکرێت پێکهاته‌ى سوننى په‌راوێزبخرێت، چاوپێکه‌وتنیشیان ماناى سازش نییه له‌سه‌ر بنه‌ما و به‌هاکانیان".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ڕێکخراوى به‌در به‌راشکاوى ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سازشمان کرد له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه جێناکۆکه‌کان بۆ پێکهاته‌یه‌کى دیاریکراو یان به ڕێژه‌ى 17% ڕازیبن که پێشووتر له‌پێناو پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌درا به کورد، ئه‌وا لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن".
له بودجه‌ى ئه‌مساڵى حکومه‌تى عێراقدا ڕێژه‌ى سه‌دا 17 بۆ هه‌رێمى کوردستان لابراوه و حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌کانى حکومه‌تى عێراق که‌رکوک و خورماتوو و شنگال و ته‌واوى ناوچه جێناکۆکه‌کانیان کۆنترۆڵکردووه.