کچه کوردێک له ئه‌ڵمانیا چاوى به‌و چه‌کداره‌ى داعش ده‌که‌وێته‌وه که له عێراق به کۆیله کڕیبووى
چه‌کداره داعشه‌که ناوى ابو هومامه و له مارکێتێکى ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕى ئه‌و کچه کورده ده‌بێته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى. به‌ریتانیا: کاوه ڕه‌ش
کچه هه‌رزه‌کارێکى یه‌زیدی، که‌به‌کۆیله‌کراوه له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانى داعشه‌وه به تۆڕى بی،بی،سى ڕاگه‌یاندوه، که ئه‌و له‌شه‌قامێکى وڵاتى ئه‌ڵمانیا، چاوى به ئه‌و چه‌کداره‌ى داعش که‌وتۆته‌وه، که ئه‌وى وه‌ک کۆیله کڕیوه.
ئه‌شواق ته‌مه‌نى ته‌نها ١٤ ساڵ بوه، کاتێک چه‌کداره‌کانى به‌ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامیى له‌شام و عێڕاق، شاڵاویان کردۆته سه‌ر ناوجه‌رگه‌ى دانیشتواى یه‌زیدی. له‌وکاته‌دا به‌هه‌زاران ژن و کچى یه‌زیدیان وه‌ک کۆیله‌ى سێکس گرت و له‌نێویاندا ئه‌شواقى ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ هه‌بوو، که دواتر به پیاوێک فرۆشراوه ته‌نها به ١٠٠ دۆلار، به‌ناوى ئه‌بو هومام.
ئه‌وکچه کورده یه‌زیدیه، له‌لایه‌ن چه‌کداره‌که‌ى داعشه‌وه ده‌ست درێژى کراوه‌ته سه‌ر و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراوه. دواى سێ مانگ توانیویه‌تى ڕابکات و له‌گه‌ڵ دایک و برایه‌کى خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه وڵاتى ئه‌ڵمانیا.
چه‌ند مانگیک له‌مه‌وبه‌ر له‌یه‌کێک له‌شه‌قامه‌کانى ئه‌ڵمانیا له‌ده‌ره‌وه‌ى سۆپه‌رمارکێتێک، گوێى له‌ناوى خۆى بوو که‌که‌سێک بانگى کردوه، ئه‌ویش ئه‌بو هومام بووه، ئه‌وچه‌کداره‌ى که ئه‌وى به‌١٠٠ دۆلار، وه‌ک کۆیله‌ى سێکس کڕیبوو.
ئه‌شواق ده‌ڵێ، ئه‌و پێى گوتم که‌ده‌زانێت له‌کوێ ده‌ژێت.
کچه یه‌زیدیه‌که به (بی،بی،سى) ڕاگه‌یاندوه "هه‌رگیز به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتوه جارێکى دیکه که‌سێکى له‌و شێوه‌یه له‌ئه‌ڵمانیا ببینێته‌وه"
ئه‌و ده‌ڵێت "خۆم و خێزانه‌که‌م وڵاته‌که‌مان جئ هێشت تا ئازار‌و لێدانه‌کان له‌بیر بکه‌ین، به‌ڵام دواین شت ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێم ده‌کرد، که خۆم دیده‌نى ئه‌وچه‌کداره بکه‌م، که‌هه‌موو شتێک ده‌رباره‌ى من ده‌زانێت"
داواکارى گشتى فیدڕاڵى ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت "ئه‌شواق پێنج ڕۆژ دواى ڕووداوى بینینه‌که، ئه‌وانى ئاگادارکردووه‌ته‌وه.
هه‌ره‌ها ئه‌شواق ئه‌وه‌شى وتووه "هه‌موو زانیاریه‌کانم به‌کارمه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى وت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ترسناکه‌ى له‌عێراقیش به‌سه‌رم هاتبوو"
کارمه‌نده‌کانى پۆلیس به ئه‌شواقیان ڕاگه‌یاندوه، هه‌رکاتێک تۆمه‌تبار هومامى بینیوه به‌زوترین کات په‌یوه‌ندییان پێوه بکات.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، ئه‌شواق به پۆلیسى وتووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى تۆمه‌تباره داعشه‌که به‌کامێراى چاودێرى سۆپه‌رمارکێته‌که‌دا بچنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز ڕووى نه‌داوه.
ئه‌و ده‌ڵێت "مانگێکى ته‌واو چاوه‌ڕێ بووم، به‌ڵام هیچ هه‌واڵێکم له‌پۆلیسه‌وه نه‌بیست بۆ دۆزینه‌وه‌ى چه‌کداره‌که"
ئه‌شواق ئێستا ئه‌ڵمانیاى جێهێشتوه‌و گه‌ڕاوته‌وه عێڕاق، به ئومێدى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ژیانێکى نوێ له‌گه‌ڵ که‌سوکاری.
ئه‌و قوربانییه به ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ى بی،بی،سى ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر تۆ به‌و ڕه‌وشه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بووبی، ناتوانى وێنایى بکه‌ى کاتێک کچێک ده‌ستدرێژى ده‌کرێته سه‌رو ئازار ده‌درێ، چه‌ند سه‌خته که‌تۆ جارێکى دیکه ئه‌و که‌سه ببینیوه، ڕاسته‌وخۆ کایگه‌رى ده‌خزێنێته ناو دڵته‌وه.
فراوکه کۆهله‌ر، وته‌بێژى دادگاى باڵاى ئه‌ڵمانیا له‌و باره‌یه‌وه به (بى بى سی) راگه‌یاندووه "پۆلیس هه‌موو هه‌وڵى خۆى داوه تا شوێنى ئه‌بو هومام بدۆزێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شێوه وێنه‌ى ئه‌ی- فیت به‌کارهێناوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه شوێنى دیارى بکرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌حوزه‌یرانى ڕابردودا پۆلیس دووباره په‌یوه‌ندى به ئه‌شواقى کچه کوردى یه‌زیدیه‌وه کردوه ده‌رباره‌ى به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ڵمانیاى جێهێشتوه له‌و کاته‌داو گه‌ڕاوته‌وه عێڕاق.
دوزه‌ن ته‌ککال، چالاکوان و به‌رپرسى ڕێکخراوى هاوار که بنکه‌که‌ى له‌شارى به‌رلینه، بۆ به‌رگرى له‌مافى یه‌زیدیه‌کان، وتى "چه‌ندین حاڵه‌تى دیکه‌ى له‌و شێوه‌یان بیستوه؟ که مێینه یه‌زیدیه‌کان چه‌کداره‌کانى داعشیان له‌ئه‌ڵمانیا ناسیوه‌ته‌وه، که‌لاى ئه‌وان گیرابون یاخود کۆیله‌کرابون"
ئه‌شواق خۆشى ده‌ڵێت"چه‌ند حاڵه‌تێکى هاوشێوه‌ى خۆى بیستسوه له‌لایه‌ن کچه یه‌زیدیه‌کانه‌وه، ئه‌وانه‌ى ڕزگاریان بووه له‌ده‌ست جیهادییه‌کان، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت، هه‌مویان به‌ده‌سه‌ڵات و شوێنى به‌رپرس ڕانه‌گه‌یاندوه"
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ کامپێکى یه‌زیدیه‌کان له‌کوردستان، ئه‌شواق ده‌وێ درێژه به‌خوێندنه‌که‌ى بدات، به‌ڵام هێشتاش خۆى خێزانه‌که‌ى ده‌خوازن وڵاته‌که‌یان جێ بهێڵن.
باوکى به تۆڕى (بی بی سى) ڕاگه‌یاندوه"ئه‌وان هێشتا ترسیان له‌خه‌ڵکانى داعش هه‌یه بۆیه ده‌یانه‌وێ ئێره جێبهێڵن، به‌ڵام ئه‌زمونى ئه‌ڵمانیا کاریگه‌رى قوڵى له‌سه‌ر ئه‌شواق هه‌بوه. ئه‌گه‌ر دونیا وێران بێت هه‌رگیز دووباره ناچمه‌وه ئه‌ڵمانیا، ئه‌شواق وا ده‌ڵێ"
هه‌روه‌ک زۆر خێزانى یه‌زیدى دیکه، ئه‌وان ئێستا داواکاریان پێشکه‌ش به وو‌ڵاتى ئۆسترالیا کردوه بۆژیان له‌وێ، له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌کى تایبه‌ت بۆ ئه‌و کچ و ژنانه‌ى ده‌ستدرێژیان کراوه‌ته سه‌ر و له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندراون