سه‌رۆکى ئه‌فغانستان ئاگربه‌ستى له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى تاڵیبان ئاشکرا کرد
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مرۆ سه‌رۆکى ئه‌فغانستان تاک لایه‌نه ئاگر به‌ستى له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى تاڵیبان ئاشکرا کرد و تالیانیش هیچ زانیارییه‌کى له‌سه ئاشکرا نه‌کردووه که پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بێت یان نا.
ئەمڕۆ ئەشرەف غانی، سەرۆکی ئەفغانستان، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە ئاگربەستێکی لەگەڵ چەکدارانی تاڵباندا ڕاگەیاند
لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە شاری غەزنی، ناوەڕاستی ئەفغانستان، شەڕوپێکدادانی قورس لەنێوان سوپای ئەو ئەو وڵاتە و چەکدارانی تاڵیباندا ڕوویدا، و ئاگربەستەکە لە سبەینێوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەمیانی مەراسیمی رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەیدا غانی ڕایگەیاند " ئاگربەستی مەرجدار لەسبەینێوە دەستپێدەکات، و بەردەوامدەبێت ھەتائەو کاتەی تاڵیبان ئاگربەستەکە دەپارێزێت و ڕێزی لێدەگرێت."
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار