یه‌کێتى و پارتى له‌گه‌ڵ سونه‌کان له‌کۆبونه‌وه‌دان
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌یامنێرمان له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند که که‌مێکى تر کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى یه‌کێتی و پارتى له‌گه‌ڵ سونه‌کان(وه‌فدى حیوارى وه‌ته‌نى) کۆتایى پێدێت چاوه‌ران ده‌کرێت کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام بده‌ن.
کۆبونه‌وه‌که سه‌باره‌ت به پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌فدى حیوارى وه‌ته‌نى که له خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌لیم جبوری، جه‌مال که‌ربولى و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کى دیکه‌ى سوننه‌کان پێکهاتووه.
پارتى و یه‌کێتى پێشتر کۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى داواکارى و یه‌ک هه‌ڵوێستى خۆیان پیشانى سونه‌کان بده‌ن به‌ر له‌کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى عێراق ئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ى ئایارى رابردووى په‌سه‌ندکرد، به‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى نوێى نوێنه‌ران له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا یه‌که‌م دانیشتنى خۆى ساز بکات و به‌وهۆیه‌شه‌وه گفتوگۆى چڕى لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانى گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى ده‌ستى پێکرده‌وه.