هونه‌رى رۆمان بڵاوکرایه‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



‌

کتێبى «هونهرى ڕۆمان.. مێژوو، خوێندنهوه، بهردهوامی» لهنووسینی سهنگهر زراری، بڵاوکرایهوه که باسى گرنگیى ڕۆمان دهکات، وهکو ژانرێکى سهرهکى ئهدهب.

سهنگهر زرارى لهلێدوانێکیدا به ‌ راگهیاند «کتێبهکه لهسێ بهشى سهرهکى پێکهاتووه، بهشى یهکهم له چهند باسێکى جیاوازدا هونهرى ڕۆمان و پێناسهو مێژووى ڕۆمان و پهیوهندى ڕۆمان بهڕهگهزه ئهدهبى و هونهرییهکانى دیکهى وهکو: شیعر، سینهما، ژیاننامه، مێژوو و... دهخاتهڕوو، ههروهها باسى مێژووى ڕۆمانى کوردى دهکات لهسهرهتاوه تاڕاپهڕینى ساڵى (1991)ى کوردستان، بۆ ئهمهش بیبلۆگرافیایهکى تێروتهسهل دروستکراوهو بیبلۆگرافیاکه ناوى سهرجهم ئهو ڕۆمانه کوردییانهى تێدایه که لهسهرهتاوه تاڕاپهڕینى 1991 دهرچوون، چ ئهوانهى نووسراون و چ ئهوانهى وهرگێڕدراونهته سهر زمانى کوردی».

وتیشى «بهشی دووهمی کتێبهکه ڕهخنهو خوێندنهوهى ژمارهیهک ڕۆمانى کوردییهو بهشى سێیهمیش ڕهخنهو تێڕامانه لهچهند ڕۆمانێکى وهرگێڕدراو بۆ سهر زمانى کوردی».

سهنگهر زرارى ئهوهشى وت «قوتابى و خوێندکارانى بهشهکانى زمانى کوردى و بهشهکانى ئهدهبیات و توێژهرانى بوارى ئهدهبی، بۆ لێکۆڵینهوه لهبوارى ڕۆمان دهتوانن سوودى زۆر لهم کتێبه ببینن، بهتایبهتیش بههۆى ئهو بهشانهى باسى مێژووى ڕۆمان و پێناسهى ڕۆمان و پهیوهندى ڕۆمان بهژانره ئهدهبى و هونهرییهکانى دیکه دهکات، ههروهها ئهو بهشانهى پهیوهستن بهڕۆمانى کوردى و مێژووى تێروتهسهلى ڕۆمانى کوردی».

کتێبهکه لهلایهن «نووسینگهى تهفسیر بۆ چاپ و بڵاوکردنهوه« چاپ و بڵاوکراوهتهوه.

سه‌نگه‌ر زرارى خاوه‌نى پێنج کتێبى دیکه‌ى نووسین و وه‌رگێڕانه‌. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار