قوباد تاڵەبانی: دوو هەزار كارگە دادەمەزرێنین و 50 هەزار هەلی كاریش دەڕەخسێنێن

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكات كە سەرۆكی لیستی یەكێتیشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند بەنیازین سەرچاوەی ئابووری بكەینە هەمجۆر 2 و  هەزرار كارگە دابمەزرێنین  و 50 هەلی كاریش بڕەخسێنین. 

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی 105 ی یەكێتیی لە وتەیەكیدا لەبەردەم لایەنگران و ئەندامانی حزبەكەی لە پێنجوێن رایگەیاند "پلانمان هەیە بۆ هەمەجۆركردنی سەرچاوە ئابوورییەكانی كوردستان و بەمزوانەش مەرزی سەیران بەن دەكرێتەوە"

وتیشی" لە ئاستی هەرێمی كوردستان، پلانمان داناوە بۆ دروستكردنی دوو هەزار كارگە و هەلی كاریش بۆ 50 هەزار كەس فەراهەم دەكەین"


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار