بۆچی بەرهەم ساڵح کراوەتە ئامانج؟

6 ساڵ لەمەوپێش



نەوزاد ساڵح
دوای بڕینی چەند قۆناغێک لەوتووێژی نێوان شاندی هاوبەشی ی ن ک و هاوپەیمانی بۆ دیالۆکێکی نیشتمانی بەسوود لەمەڕ لێکتێگەیشتن و دەربازکردنی ئەم قۆناغە کەبەڕای بەڕێز د.بەرهەم.
1-دۆزی کورد لەڕوی سیاسیەوە لەمەترسیدایەو ئەم قۆناغە چیتر پێویستی بەکۆدەنگی لایەنەکان هەیەو ناکرێت کەمتەرخەم بین، ئەوەبوو لەکۆبوونەوەی 11/8/2018 د.بەرهەم پرۆژەی دیالۆکی نیشتمانی خستەبەردەم سێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیون.
2- یەکڕیزی نیشتمانی و یەکهەڵوێستی لایەنەکان دەبێت بکرێتە پێخۆری کارئەکتەرە سیاسیەکان و بۆ ئەم ئامانجەش بەڕێزیان پرۆژەی لە3ی ئەیلول پێشکەش بەلایەنەکان کرد.
3-یەکڕیزی و یەکهەڵوێست بن تا لەبەغدا بەهێزەوە داکۆکی لەمافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان بکەین و بەرژەوەندی حزبی وەلابنێین.
4-ئەمڕۆ سفرەی سیاسیی کوردستان بەتەنها لایەنێک ڕاناخرێت و دروستکردنی دەوڵەتی عێراقیش بەزۆری ژمارەی کورسی نابێت؟، کارئەکتەری سیاسی وەک د.بەرهەم لەم سەردەم و ڕۆژگارەدا بۆ هەر پۆستێکی باڵای عێراق گرنتی ڕاگرتنی باڵانس و سەرخستنی پرۆسەی سیاسیە لەعێراقدا.
5-بەداخەوە لەم چەند ڕۆژەدا کە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی یەکێتی و هاوپەیمانی بەردەوامیان هەیە بەمەبەستی لەیەکتێگەیشتن و برەودان بەپەیوەندیانە تاهێڵە هاوبەشە سەرکەوتوەکان بەهێزتربکەن لەپێناو پاراستنی ئارامی و لاکردنەوەیەک لەسلێمانی کەمەخابن کراوەتە ئامانجی چەقی ململانێ.
6-کۆبوونەوە لەپێناو دیالۆکێکی بەرهەمدار کەدواجار گەل لێی سوودمەند دەبێت، بەڵام لەهەندێک پەیج و چەند کەسانێک کەنایانەوێت لە مانای ڕێکەوتن و یەکگرتنەوە تێبگەن سەغڵەت بوون و دکتۆریان کردوەتە ئامانج وەک پیشەی  پێشوویان، ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە باشە خۆ د.بەرهەم و قەوارەکەی تەنها بەدوو  کورسی بەشدارن لەم پرۆسەیەدا ئەی بۆچی پێگەی دکتۆر هێندە لەبەردەم وتووێژدایە، وەڵامەکەی ڕوونە کەکارئەکتەری سیاسی هێزی کاریزمایی بەکاردەهێنێت نابەسرێتەوە بەهەژماری ژمارەی کورسیەوە، ئەوەی مەبەست بێت هەر لێکنزیکبوونەوەو دروستکردنی هەر ڕێککەوتنو پێکهێنانەوەیەک لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیدا بێت پێویستە پشتگیری بکەین چونکە حزب و قەوارەکان هۆکارن نەک غایەو دەبێت بخرێنە خزمەتی بەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە.
7-گومان هەڵناگرێت کەکەسانێک یان کارئەکتەری بەزیوی سیاسی بۆ لەکەدارکردنی ئەم لێکنزیکبوونەوەیه دژایەتی تەواوی ئەم دیالۆکە نیشتمانیە دەکات تەنها لەپێناوی خۆدەرخستنی خۆی و بەرژەوەندی تاکەکەسیدا کەوەک دەڵێن لەگۆمی لێڵدا مەلەدەکات،بەڵام ئەم ڕێکەوتنە قۆناغی باشی بڕیوەو بەردەوام دەبێت لەپێناوی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی ماڵی کورددا تاکۆتا قۆناغ کەئەمەش خزمەت بەیەکێتی و هاوپەیمانی و کوردو سلێمانیش دەکات.

ئەندامی دامەزراوەی هەڵبژاردن و ئاماری هاوپەیمانی.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار